
یاریگا –
گارێس بەیڵ، ئەستێرەی پێشووی ریال مەدرید بۆ یەکەمجار هۆکاری وازهێنانی لە تەمەنی 33 ئاشکرا دەکات و باوکی یاریزانەکە هۆکارێکی سەرەکی بڕیارەکە بووە.
گارێس بەیڵ دوای یارییەکانی جامی جیهانی 2022، لە مانگی یەکی 2023 بەشێوەیەکی فەرمی وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند و بە یەکجاری ماڵئاوایی لە لاکێشەی سەوز کرد.
بەیڵ لە چاوپێکەوتنێکی نوێی لەگەڵ گۆڤاری GQ بۆیەکەمجار هۆکاری سەرەکی وازهێنانی لە یاریکردن ئاشکرادەکات و نەخۆشکەوتنی کوتوپڕی باوکی کاریگەری گەورەی لەسەر بڕیارەکەی هەبووە.
بەهۆی نەخۆشی کوتوپڕی باوکم بڕیارمدا واز لە یاریکردن بهێنم، درکم بەوە کرد ژیان تەنیا تۆپی پێ نییە، باوکم لە قوتابخانەیەکی کاردیف کرێکار بوو، بۆ گەورەکردنی من زۆر ماندوو بوو، بۆیە کە نەخۆشکەوت بڕیارمدا واز لە یاریکردن بهێنم، هەرگیز کەس نازانێت لەناو ماڵی هەریەکەمان چی روودەدات.
سوپازگوزارم کە خەونەکەم بەدیهات و ئەو وەرزشەم کرد کە زۆرم خۆشدەوێت، بەڕاستی هەندێک لە جوانترین ساتەکانی ژیانی پێبەخشیم.
ئەفسانە وەیڵزییەکە هەر لەو چاوپێکەوتنە باسی چەند بابەتێکی دیکەی گرنگی کردووە و بەتایبەت باسی پەیوەندی خۆی لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ کردووە.
میدیاکان بەردەوام شتی ناڕاستیان دەگووت، من لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ کێشەم نەبوو، بەپێچەوانەوە پەیوەندی نێوانمان زۆر پەتەو بوو.
ئاڵای وەیڵز. گۆڵف. مەدرید؟
میدیاکانی ئیسپانیا منیان لەناوبرد و بابەتەکەیان بە هەڵە گەیاند، خەڵکی وایدەزانی من هەفتەی سێ بۆ چوار رۆژ یاریی گۆڵف دەکەم، بەڵام راستییەکە ئەوەیە من دوو هەفتە جارێک گۆڵفم دەکرد ئەویش تەنیا لەکاتی پشووەکاندا، بەڵام میدیاکان چەواشەکارییەکی گەورەیان کرد.
چوار رۆژ دوای بەرزکردنەوەی ئاڵاکە لە 30 خولەکی کۆتایی بەرامبەر ریال سۆسیداد یارییم کرد، سەرەتا هاندەران دەستیان بە فیکە لێدان کرد، بەڵام چونکە بەخێرایی ئاستێکی بەرزم پێشکەشکرد فیکەکان گۆڕان بۆ چەپڵە و هاندەران دەستیانکرد بە ستایشکردنم و تاوەکو کۆتایی یارییەکە چەپڵەیان لێدەدا.
پاش یارییەکە لە رێگەبووم بۆ ماڵەوە بریکارەکەم پەیوەندیکرد، گووتی بەڕاستی تۆ شێتیت چۆن توانیت بەرگەی ئەو فشارە بگریت.
من کەسێکی بەهێزم و فشار کارم لێناکات، بڕوام وایە هەرکەسێکی دیکە بوایە بەرگەی ئەو فشارە زۆرەی میدیاکانی ئیسپانیای نەدەگرت.

کارلۆ ئانچێلۆتی؟
ئانچێلۆتی راهێنەرێکی زۆر مەزنە، بە هێمنی کاری خۆی دەکات، لەوکاتەی تۆ زۆر تووڕە دەبیت ئەو زۆر بە هێمنی کۆنتڕۆڵی دۆخەکە دەکات و تووڕەیی هەمووان دادەمرکێنێتەوە، لە ئانچێلۆتییەوە زۆر شت فێربووم، بەڕاستی راهێنەرێکی بەتوانایە.
دڵخوازترین گۆڵت؟
ئەو گۆڵەی لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بە دەبڵکیک لە لیڤەرپوولم کرد.
یاریکردن بۆ ریال مەدرید؟
تاوەکو نەچوومە ریال مەدرید نەمزانی بوون بە ئەستێرە چەند قورسە، زۆرێک لە یاریزانەکان دەچوونە ریال مەدرید بۆ ئەوەی ببنە ئەستێرە، بەڵام من بۆ تۆپی پێ چوومە مەدرید و ئەوەی وەک یاریزانێکی وەیڵزی لەوێ بەدەستمهێنا سەرسوڕهێنەر بوو.
Three years after shocking the world by retiring from professional football, the Wales, Spurs and Real Madrid legend is ready to talk about everything – Madrid, being a Galáctico and the criticism that came with it. Where else other than on a golf course? https://t.co/3He6fivK6w
— British GQ (@BritishGQ) December 9, 2025



