Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

یارییەکەتان بەرامبەر لیدز کۆتا یاریی سەلاح بوو لەگەڵ لیڤەرپوول؟ سڵۆت راشکاوانە وەڵام دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئارنە سڵۆت لای خۆیەوە راشکاوانە وەڵامی زۆرێک لە پرسیارەکانی پەیوەست بە کێشەکەی محەمەد سەڵاح دایەوە، ئەوەشی لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی سبەی شەو بەرامبەر ئینتەر میلان خستەڕوو.

ئەمشەو کە لیڤەرپوول لە ئیتاڵیایە بۆ خۆئامادەکردن بۆ یاریە قورسەکەیان لە هەفتەی 6ی چامپیۆنزلیگ، تیمەکە بەبێ سەڵاح گەشتەکەیان کردووە و، راهێنەرە هۆڵەندیەکەش نایشارێتەوە کە بەهۆی لێدوانەکانیەوە بانگهێشت نەکراوەتەوە.

بۆ زانینی سەرەتای کێشەکان، خوێنەری ئەم بابەتەبن:

بەپەلە؛ بڕیار لەسەر چارەنووسی سەڵاح درا

ئەمشەو فابریزۆ رۆمانۆ ئاشکرایکرد کە کارگێڕی لیڤەرپوول و ئارنە سڵۆت دووقۆڵیی بڕیاریان داوە “بۆ ماوەیەکی کورت” سەڵاح دووربخرێتەوە.

بەپەلە؛ بڕیار لەسەر چارەنووسی سەڵاح درا

لە یەکەم کاردانەوەی فەرمی دوای لێدوانەکانی ئەستێرە میسڕیەکە، سڵۆت لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی بەشێکی زۆری کاتەکانی تەرخانکرد بۆ وەڵامدانەوەی پرسیاری رۆژنامەنووسان پەیوەست بەو قەیرانە

وەڵام بۆ لێدوانەکەی سەڵاح کە گوتبووی “خراومەتەژێر پاسەکەوە”

مەبەستی لە کێ بوو لەو قسەیە؟ تاکە کەسێک بتوانێ وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە تەنها مۆیە (محەمەد).

کاردانەوەکان وەک راهێنەر و وەک یانە لەدژی قسەکانی سەڵاح

زۆرجار من هێمن و بەڕێزم، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نادات کە لاوازم. کاتێک یاریزانێک بەو شێوەیە قسە دەکات، دەبێ وەک یانە کاردانەوە بنوێنین. هەربۆیەش دەبینن ئەمڕۆ لێرە نییە.

هیچ پەیوەندیەکتان هەبووە دوای قسەکانی؟

تەنها یەک پەیوەندی. ئەوەش ئەوەبوو پێمانڕاگەیاند ئەمڕۆ لەگەڵماندا گەشت ناکات. هەر ئەوەندە.

هەستت سەبارەت بە قسەکانی سەڵاح؟

بەدڵنیایی بۆ من مایەی سەرسوڕمان بوو کە ئەو لێدوانای دا.

قسەکەی سەڵاح کە وتی “پەیوەندیمان پچڕاوە لەگەڵ سڵۆت”

من بەوشێوەیە هەستناکەم، ئەویش مافی خۆیەتی چۆن هەست بە شتەکان دەکات. مۆ هەمیشە بەرێز بووە بۆ ستاف و بۆ هاوتیمەکانی، هەمیشە زۆر باش راهێنانەکانی دەکرد، بەڵام تۆزێ بۆ من مایەی حەپەسان بوو لێدوانەکانی.

کاردانەوەت چی بوو؟

کاردانەوەم بۆ قسەکانی روونە. هەر ئەوەیە کە ئەمشەو لە میلان نییە. پێموانیە دەسەڵاتم بەهۆی قسەکانی سەڵاحەوە لاواز بووبێت. ئەمە تەنها پەیوەست نییە بە منەوە، ئەمە زیاتر بە نیسبەت تیمەکە و یانەکەوە قورسە. زەحمەتە ببینی ستافێک رۆژانە بەوشێوەیە کۆشش دەکەن و قسەکانی کاریگەرییان لێبکات، بەشێوەیەکی سەرەکی ئەنجامەکان.

لێدوان بۆ میدیا، یەکسانە بە دوورخستنەوە!

مۆ سەڵاح هەموو مافێکی هەیە هەست بە هەرچیەک بکات… بەڵام ئەگەر ئەو مافە بە خۆی بدات لە میدیاکان باسی بکات، ئەوا ئێمەش کاردانەوەمان دەبێت. کاردانەوەکەش روونە، ئەمڕۆ دوورخراوەتەوە.

ئایا سەڵاح کۆتا یاریی بوو بۆ لیڤەرپوول لە یارییەکەتان بەرامبەر لیدز؟

زانیارییم نییە. لەم ساتەدا ناتوانم وەڵامی ئەم پرسیارە بدەمەوە.

ئەی دەگەڕێتەوە بۆ لیڤەر؟

من باوەڕێکی نەگۆڕم هەیە کە هەمیشە رێگەی گەڕانەوە بۆ هەر یاریزانێک هەیە.

 

 

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button