Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

نوێترین زانیاریی لەبارەی گەڕانەوەی سەرکردەی تاکتیکەکانی هانزی فلیک بۆ بارسێلۆنا

Yariga App

یاریگا –

بارسێۆنای ئەم وەرزە ئەگەرچی ئێستا دوای 15 هەفتەی خولی ئیسپانی بە جیاوازیی خاڵێک لە ریال مەدریدی رکابەری پێشەنگی خولەکەیە، بەڵام بە ئاشکرا گرفت بە هێڵی بەرگریی تیمەکەی هانزی فلیکەوە دەبینرێت. ژمارەکانیش ئەوە دەسەلمێنن.

هانزی فلیک کە بۆ دووەم وەرزی لەگەڵ بارسا کار لەسەر فشاری بەرز دەکات بە پشتبەستن بە تەڵەی ئۆفساید بۆ دژبەرەکانی، بەڵام وادیارە ئەم تاکتیکە لەم وەرزە بە رێکوپێکی کاری خۆی ناکات. یانە کاتالوونیەکە لە لالیگا تا ئەم قۆناخە زۆرترین گۆڵی لێکراوە بەراورد بە حەوت یانەکەی ریزبەندیی لالیگا کە 17 گۆڵە.

وەرزی رابردوو سەرکردەی گونجاو بۆ ئەم پلانەی راهێنەرە ئەڵمانییەکە ئینیگۆ مارتینێز بوو کە هاوینی رابردوو بلاوگرانای جێهێشت و پەیوەندی بە نەسڕی سعوودیەوە کرد. ئێستا دەنگۆیەک هەیە لەبارەی گەرانەوەی ئینیگۆ بۆ بارسا، زیاتر وەک بۆ شوێنگرەوەی رۆناڵد ئاراوخۆ کە بە ماوەیەکی سەختدا تیدەپەڕێت بەتایبەت دوای شکستە قورسەکەیان 0-3 لەسەردەستی چێڵسی کە هەر لە گێمی یەکەمدا ئاراوخۆ بە کارتی سوور کرایەدەرەوە و ئەرکی یانەکەی لەنێو ستامفۆردبریج قورستر کرد.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە خۆردی جیڵ رۆژنامەنووسی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، ئینیگۆ ناگەڕێتەوە بۆ بارسێلۆنا.

رۆژنامەنووسەکە نووسیویەتی سەرباری زیادبوونی دەنگۆیەکان پەیوەست بە گەڕانەوەی مارتینێز لەم زستانە وەک شوێنگرەوەیەکی کاتیی بۆ ئاراوخۆ، بەڵام بەرگریکارە باسکیەکە ناگەڕێتەوە.

خۆردی ئەوەشی ئاشکراکردووە کە ستافی ئێستا کار لەسەر ئەوە دەکەن ئەو داڕووخانەی ئاراوخۆ زۆر درێژەنەکێشێت و ئەگەرچی ئێستا بە تەنها لە هۆڵی داخراو بەتەنها راهێنانەکانی دەکات.

جیا لەوەش، هەمان سەرچاوە ئەوەشی جەخت لێکردووەتەوە کە ئێستا ئینیگۆ هاوتیمی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و ئەستێرەکانی دیکەی وەک جواو فێلیکس و سادیۆ مانیە و، ئەو ئەنجامانەی ئەم وەرزە نەسڕ بەدەستی دەهێنێت کە دوای 9 هەفتە پێشەنگن چاویان لە نازناوی گەورەیە، هۆکارێکیترە بۆ نەگەڕانەوەی ئەو بەرگریکارە بۆ یانەکەی پێشووی. لەو 9 یارییەدا ئینیگۆ تەنها 10 خولەک بەشداریی نەکردووە. تۆرەکەیان تەنها 5 جار هەژێنراوە. ئەوەش بەشێکی زۆری دەگەڕێتەوە بۆ رۆڵی بەرگریکارە ئیسپانییەکە.


 

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button