نوێترین لێدوانی مێسی لەبارەی بەشداریکردنی لە مۆندیالی داهاتوو

یاریگا –
هاندەر و هەوادارنی ئەرجەنتین و لیۆنێل مێسی بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی ئەوەن یەکلایی بێتەوە کە ئەفسانەکەیان بەشداریی مۆندیالی 2026 دەکات یاخود نا.
مێسی کە وەک یاریزان و وەک کاپتنیش کە بۆ یەکەمین جار لە مێژووی خۆی و دووەمین جار لە مێژووی تانگۆ جامەکەی بەرزکرەوە کاتێک لە مۆندیالی 2022ی قەتەر بوونە پاڵەوان، ئێستا لەگەڵ ئینتەر مەیامی ئەمریکیە و بە وردی چاودێری دۆخی جەستەیی خۆی دەکات تا بۆ ئەو پاڵەوانێتیە گەورەیە ئامادەبێت، بەڵام هێشتا هیچ شتێکی یەکلایی نەکردووەتەوە. هەربۆیە دەیەوێ لە پشووی خولی ئەمریکی سوود لە کاتەکە وەربگرێت و ئاڵنگارییەکی کورتخایەن تاقیبکاتەوە. لەو بارەیەوە زوو زوو دەنگۆی گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا رووبەڕووی خۆی یان بەرپرسانی بارساش دەکرێتەوە.
مێسی دەگەڕێتەوە بۆ یاریکردن لە بارسێلۆنا؟ دێکۆ هەمووشتێکی یەکلاییکردەوە
لە نوێترین لێدوانیدا بۆ تۆڕی هەواڵی ESPN، مێسی لە بارەی بەشداریکردنی لە جامی جیهانی وتی
هیوادارم بتوانم لەوێبم. زۆر حەزدەکەم لەوێبم.
لە خراپترین حاڵدا، ئەوەیە کە راستەوخۆی لەوێبم و تەماشای یارییەکان بکەم، ئەوە زۆر تایبەت دەبێت. جامی جیهانی بۆ هەمووکەسێ تایبەتە، بۆ ئێمە بەتایبەت، چونکە ئێمە زۆر بەجیاوازیی لە کەشوهەوای مۆندیالدا دەژین.
ئەگەر ئەم مۆندیالەی ئەمریکا، مەکسیک و کەنەداش نەبێت، مێسی بە هیچ جۆرێک بەشداری لە مۆندیالی دواتر ناکات کە ساڵی 2032 بە هاوبەسی لە وڵاتەکانی مەغریب، ئیسپانیا و پۆرتوگال بەڕێوەدەچێت. ئەوەش لەبەرئەوەی ئەفسانەکەی تانگۆ لە مانگی سێپتەمبەری ئەم ساڵ کۆتا یاریی خۆی لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی لەسەر خاكی وڵاتەکەی ئەنجامدا لە یارییەکەیان بەرامبەر ڤێنزوێلا.



