Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ بارسێۆنا پێکانی ئەستێرەیەکی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی بارسێلۆنا رایگەیاند دانی ئۆلمۆ بەهۆی پێکان نزیکەی یەک مانگ لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە.

بارسێلۆنا ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ دانی ئۆلمۆ کراوە، دەرکەوتووە شانی هێرشبەرە ئیسپانییەکە تووشی پێکان بووە، بەو هۆیە نزیکەی مانگێک لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.


دانی ئۆلمۆ، دوای پێشکەشکردنی یەکێک لە باشترین یارییەکانی ئەم وەرزەی لەگەڵ بارسێلۆنا، لە یاریی شەوی رابردوو بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید تووشی پێکانبوو.

چەند ساتێک دوای تۆمارکردنی گۆڵی دووەمی یارییەکە، ئۆلمۆ لەپڕ کەوتە سەر زەوی و تووشی پێکانی شان بوو.

ئۆلمۆ لە دەستپێکی وەرز، پێکانی ماسوولکەی هەبوو، بەڵام خەریکبوو جارێکی دیکە دەگەڕایەوە نێو کەشی یارییەکانی بارسا و رۆڵێکی باڵای لە کەتیبەی هانزی فلیک دەگێڕا، بەڵام جارێکی دیکە تووشی پێکانبوو.

لە نۆڤێمبەر/تشرینی دووەمی ساڵی 2023، ئۆلمۆ یاریزانی لایپزیگ بوو و ئەوکاتە بەهۆی دووبارەبوونەوەی پێکانەکەی، نەشتەرگەری بۆ جومگەی شانی کرا.

ماوەی دوورکەوتنەوەی ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا ئاشکرا دەکرێت

بابەتی زیاتر

Back to top button