
یاریگا –
مارک کوکوریای ئەستێرە چێڵسی کە ئێستا یەکێکە لە باشترینەکانی بەرگریی چەپ، بەو ئاستەی پێشکەشی دەکات توانیویەتی رۆشناییەکان بۆ لای خۆی رابکێشێت.
درەوشانەوەی کوکوریا لە یارییەکەیان بەرامبەر بارسێلۆنا لە 25ی مانگی رابردوو گەیشتە لووتکە کاتێک یانەکەی 3-0 بەسەر بارسێلۆنا و خۆیشی بەشێوەیەکی بەرچاو بەسەر لامین یامالدا سەرکەوت و دواتر خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەکەی پێدرا.
کوکوریا کە لە لاوێتیدا و دواتریش وەک پیشەگەر لە ریزەکانی بارسێلۆنا بوو، لە ساڵی 2022 بە بڕی 63 ملیۆن پاوەند لە برایتنەوە گواسترایەوە بۆ ستامفۆردبریج، لە نوێترین چاوپێکەوتندا راستیەک دەدرکێنێت کە پێش بلووز تەنها یەک هەنگاو لە یانەیەکی گەورەی دیکەی پرێمەرلیگ دووربووە، بەرگریکارە 27 ساڵیەکە وتی
پێش ئەوەی پەیوەندی بە چێڵسیەوە بکەم مانچێستەر سیتی دەیویستم. ئەوکات لە لووتکەی ئاستی خۆیاندا بوون. یەکێک بوون لە باشترینکەنای جیهان. من خۆم دەمویست بڕۆمە مان سیتی. کاتێک بەوشێوەیە هاتنەپێشەوە، کاتێک گواردیۆلا داوات بکات، لەسەر ئەژنۆ دەڕۆیت.
سەبارەت بەوەی بەربەست چی بوو ئەو گواستنەوەیە رووینەدا، یاریزانە ئیسپانیەکە وتی
هەردوو یانە نەگەیشتنە رێککەوتن.
🚨 Cucurella: “Man City wanted me before I joined Chelsea. They were on fire, one of the best teams in the world”.
“I wanted to go. When they come like they did, when Guardiola asks, you’ll go on your knees if necessary. But the clubs couldn’t reach an agreement”, told Informe. pic.twitter.com/rYb97K9n0k
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) December 2, 2025



