
یاریگا –
دێکۆ، بەڕێوبەری وەرزشی بارسێلۆنا، ئاشکرای کرد کە بارسێلۆنا پێویستە چەند یاریزانێک بفرۆشێت.
لە چاوپێکەوتنێکی بەرفراوان لەگەڵ رۆژنامەی تایمز، دێکۆ، هەندێک پرسی ئاشکرا کرد و سەبارەت بە فرۆشتنی یاریزانان گوتی:
فرۆشتنی یاریزان بەشێک نییە لە بیرۆکەی یانەکە، بەڵام هەندێکجار دەبێت رووبدات، لەم بوارەدا دەبێت باشتر کاربکەین.
بارسێلۆنا بەردەوام جەختی لەوە کردووەتەوە ئەستێرەکانی تیپی یەکەم بۆ فرۆشتن نین و دیکۆ دوپاتی کردەوە و گوتی:
بۆ فرۆشتنی یاریزانە لاوەکان، دەبێت کۆنترۆڵمان هەبێت، گرنگی بە وادەی بەسەرچوونی گرێبەستەکانیان بدەین و پلانێکمان بۆ داهاتوویان هەبێت، بەڵام گەر ناوی یاریزانانی وەک یامال، بالدێ، گاڤی و کۆبارسی بێت ئەوا پێویست ناکات بچینە ناو دانوستانەکانەوە.
دیکۆ بە توندی جەختی لەوە کردەوە کە سەرخستنی بەرفراوانی یاریزانە لاوەکانی لا ماسیا بۆ بەرزی ئاستیان دەگەڕێتەوە، و لەمبارەیەوە گوتی:
خەڵکی وادەزانن لەبەر کێشەی دارایی و سنووردارکردنی گرێبەستی یاریزانی نوێ، ئێمە یاریزانی لاو بۆ تیپی یەکەم سەر دەخەین. بەڵام ئەوە راست نییە، ئێمە سەیان دەخەین چونکە ئاستیان بەرزە. ئەگەر باش نەبوونایە، ئەوە مەحاڵ بوو درێسی بارسێلۆنا بپۆشن.
سەبارەت بە درێژکردنەوەی گرێبەستی یامال گوتی:
درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لامین یامال بە یەکێک لە گرنگترین هەنگاوەکانی ئەم دواییە دەزانین، خەونی ئەو بەدەستهێنانی جامەکانە لەگەڵ بارسێلۆنا.
🚨🗣️ Deco: “Marcus Rashford is a fantastic player. And we’re delighted to have him.”
He took on the responsibility of becoming an important player for Manchester United — and United, like us, is one of the biggest clubs in the world.”
“He also struggled a bit with this… pic.twitter.com/3v7kJrTfYs
— The Touchline | 𝐓 (@TouchlineX) December 1, 2025
هەروەها دیکۆ خۆشحاڵی خۆی بە گرێبەستکردنی مارکوس راشفۆرد دەربڕی و گوتی:
ئێمە بەدوای یاریزانێکی وەک ئەودا دەگەڕاین کە بتوانێت لە هێرشبردندا لە هەر سێ پۆستەکەدا یاری بکات، راشفۆرد بەهۆی خواستی بەهێزی بۆ بارسێلۆنا خۆڕاگرییەکی زۆری هەبوو و چاوەڕێی چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانمانی کرد، ئێمە زۆر دڵخۆشین بە هەبوونی ئەو یاریزانە.
دیکۆ پێی وایە راشفۆرد لە تەمەنێکی زۆر بچووکدا لەژێر فشاری بەرپرسیارێتیەکی زۆر بووە لە مانچستەر یونایتد و لە ماوەی سەختی بنیاتنانەوەی یانەکەدا ئازاری چەشتووە، بەڵام ئێستا لە بارسێلۆنا دەتوانێت جارێکی دیکە بدرەوشێتەوە.



