Loading...
ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

جەنگی ستامفۆرد بریج دوو ژمارەی ناوازەی بارسێلۆنا و فلیک لەباربرد

فلیک شۆک بووە

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا جەنگی ستامفۆرد بریجی بەرامبەر چێڵسی 3-0 دۆڕاند و زیاتر لە هەشت پلەکانی پێشەوەی ریزبەندی چامپیۆنزلیگی دوورخستەوە.

جیا لە دۆڕانی یارییەکە، بارسێلۆنا دوو ژمارەی مێژوویی تۆمارکرد، ئامارێکیان تاکەکەسییە و ئامارێکی دیکەش بەکۆمەڵە.

کۆتاییهاتنی درێژترین زنجیرەی گۆڵکردن

رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا بە ئامار و ژمارەیەکی پێوانەیی گەورە چووە ستامفۆرد بریج.

بارسا 53 یاریبوو بەدوای یەک گۆڵی لە یارییەکاندا دەکرد، بەڵام ئامارە ناوازەکە کۆتاییهات و سەر لەنوێ دەستپێدەکاتەوە.

بارسێلۆنا لە دیسێمبەری 2024 بە ئەنجامی 1-0 بە لێگانێس دۆڕا، دوای ئەو یارییە، بارسا لە سەرجەم یارییەکان گۆڵی کرد و ئەمەش درێژترین زنجیرەی نەپچڕاوی گۆڵکردنە لە مێژووی یانەکەدا. بارسا لە 53 یاریی یەک بە دوای یەکدا گۆڵی کردبوو و شەوی رابردوو لە ستامفۆرد بریج زنجیرەکە پچڕا.

ژمارەیەکی فلیک شکێندرا

دۆڕانەکەی چێڵسی لەسەر ئاستی کەسیش بۆ فلیک قورس بوو.

فلیک بە درێژایی کاروانی خۆی لە چامپیۆنزلیگ، یەکەمجارە ئەو یانەی سەرپەرشتی دەکات، یارییەکی چامپیۆنزلیگ بەبێ گۆڵکردن تەواو بکات.

ئامارەکانی فلیک بەر لە یارییەکەی چێڵسی

  • 18 یاریی لەگەڵ بایرن میونشن: 16 بردنەوە – یەک یەکسانبوون – یەک دۆڕان
  • 19 یاریی لەگەڵ بارسێلۆنا: 12 بردنەوە – سێ یەکسانبوون – چوار دۆڕان

فلیک لە 37 یاریی رابردووی لە چامپیۆنزلیگ، بەردەوام تیمەکانی گۆڵییان کردووە، بەڵام شەوی رابردوو، ئامارە ناوازەکەی لەبارچوو و لە یاریی ژمارە 38ی بەبێ گۆڵ تەواوکرد.

دۆڕانەکەی بارسێلۆنا تەنیا کاریگەری لەسەر ریزبەندی نییە، بەڵکو گورزێکی کوشندە لە متمانەی فلیک و یاریزانانی دەدات و زیاتر لە رکابەرییەکانی چامپیۆنزلیگ دووریاندەخاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button