
یاریگا –
چەند خوولەکێک دوای جێهێشتنی ناوەندی مەشقەکانی ڤالدێبێباس، ریال مەدرید هۆکاری رۆیشتنی تیبو کۆرتوای ئاشکرا کرد.
ریال مەدرید لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، دوای پشکنینە پزیشکییەکانی ئەمڕۆ سێشەممە، کۆرتوا تووشی هەوکردنی گەدە و ریخۆڵە بووە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، لە دوا یەکەی مەشقی یانەکە بەر لە گەشتەکەیان بۆ ئەسینای پایتەختی یۆنان و رووبەڕووبوونەوەی ئۆڵمپیاکۆس، کۆرتوا بەشداری مەشقەکانی نەکرد و لەگەڵ تیمەکەی گەشتی ئەسینا ناکات.
لە چەند کاتژمێری داهاتوودا و بە گوێرەی هەڵسەنگاندنی تیمی پزیشکی یانەکە دوا بریار لە ماوەی دوورکەوتنەوەی دەدرێت.




