
یاریگا –
لە مەشقەکانی ئەمڕۆی ریال مەدرید لە شاری وەرزشی ڤالدێبێباس، رووداوێک روویداوە و هەمووانی تووشی دڵەڕاوکێ کردووە.
خۆسێ لویس سانچێز، رۆژنامەنووسی مارکا و ئێل چیرینگیتۆ بڵاویکردووەتەوە، تیبو کۆرتوا، گۆڵپارێزی بەلجیکی شوێنی مەشقەکانی جێهێشت، ئەمەش بەر لە دوا یەکەی مەشقی یانەکە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئۆڵمپیاکۆس.
🚨 Courtois abandona las instalaciones de Valdebebas antes del entrenamiento de Champions. @elchiringuitotv @DeporteslaSexta
— José Luis Sánchez 🇪🇸 (@JLSanchez78) November 25, 2025
کۆرتوا ئەمڕۆ بەیانی زوو گەیشتە شوێنی مەشقەکان، بەڵام بەبێ ئەوەی هیچ هۆکارێک ئاشکرا بکرێت، شوێنی مەشقەکانی جێهێشت و هیچ بەیاننامەیەک بڵاونەکراوەتەوە.
دوورکەوتنەوەی کۆرتوا کێشەکانی ریال مەدرید زیاتر دەکات، چونکە سێ یارییە لە بردنەوەی یارییەکان دوورە و ژمارەیەک یاریزانی گرنگی هێڵی بەرگریشی پێکراون.
🚨 ALARMA COURTOIS 🚨
🤕 El portero del Madrid ha abandonado Valdebebas antes del entrenamiento de Champions.
ℹ️ @JLSanchez78 pic.twitter.com/PlyLDIzz95
— El Chiringuito TV (@elchiringuitotv) November 25, 2025



