Loading...
ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

میستەر ئاڵۆنسۆ بەرەو کوێ؛ قەیرانی بەرگری قووڵ دەبێتەوە و دیدگای تەکتیکی ناڕوونە

ئاستی هێڵی بەرگری ریال مەدرید زۆر ناجێگیرە

Yariga App

یاریگا و ئاس –

ریال مەدرید بە قۆناخێکی هەستیاری ئەم وەرزە تێدەپەڕێت و کێشەکانی هێڵی بەرگری یاریی دوای یاریی زیاتر روون دەبنەوە.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، یەکسانبوونی یاریی رابردوو بەرامبەر ئێڵچێ 2-2 تەنیا وەکو ئەنجامێکی نەرێنی سەیر ناکرێت، بەڵکو هەستێکی لە نێو یانەکە دروستکردووە، کە سیستمی بەرگری مەدرید خەریکە تێکدەچێت، تەنانەت مەدرید ئاسانکاری زۆر بۆ تیمی بەرامبەر دەکات کە چەند هەفتەیەک پێش ئێستا، ئەم دۆخە لە ئارادا نەبوو.

ژمارەکان زەنگی مەترسی لێدەدەن

دۆڕانی یارییەکەی بەرامبەر لیڤەرپوول و دوو یەکسانبوونی بەدوای یەک بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ و ئێڵچێ، ئاماری نوێی نەرێنی لە هێڵی بەرگری ریال مەدرید پیشاندەدەن.

ژمارەی شووتە ئاڕاستەکراوەکان بۆ گۆڵی ریال مەدرید بەشێوەیەکی بەرچاو زیادبووە. پێشتر ریال مەدرید لە هەر یارییەکەدا 9.7 شووت ئاڕاستەی گۆڵی دەکرا، بەڵام ئێستا ژمارەی شووتی ئاڕاستەکراو بۆ 15 شووت لە یارییەکدا بەرزبووەتەوە.

رۆژنامەکە جەختیکردووەتەوە، کوالێتی و مەترسیداربوونی دەرفەتەکانە، رێژە نوێیەکە دەریخستووە، لە هەر یارییەکەدا 5.7 شووتی مەترسیدار ئاڕاستەی گۆڵی مەدرید دەکرێت، کەچی پێشتر رێژەکە تەنیا 3.2 بوو.

جیاوازی ژمارەکان، دابەزینی ئاستی بەرگریکارانی مەدرید پیشاندەدات، تەنانەت وادەکات گۆڵەکەیان مەترسی زیاتری لەسەربێت و تیبو کۆرتوا، گۆڵپارێزی مەدرید، رێگرییەکی زۆری کردووە و لە ئەگەری نەبوونی کۆرتوا، لەوانەیە ئەنجامەکان بەشێوەیەکی دیکەبوونایە.


راوول ئاسێنسیۆ و جێرمان ڤالێرا لە یارییەکەی ئێڵچێ و ریال مەدرید.

گۆڕانکاری تەکتیکی بێ ئەنجام

هاندەرانی ریال مەدرید بەر لە یارییەکەی ئێڵچێ، پێیانوابوو ئاڵۆنسۆ بە گۆڕانکارییەکی تەکتیکی گەورە یارییەکە دەستپێدەکات و هەر ئەمەش روویدا، کاتێک بە سێ بەرگریکار و دوو یاریزانی باڵی بەرگری یارییەکەی دەستپێکرد.

لەگەڵ دەستپێکردنی یارییەکە، ریال مەدرید گەڕایەوە سیستمی 4-2-3-1ی کلاسیکی، فران گارسیا وەکو باڵی چەپ یاریی کرد و ئەمەش هیچ کاریگەری لە هێڵی پێشەوەی مەدرید زیاد نەکرد و لەڕووی بەرگریشەوە، جێگیر نەبوو.

لە باڵی راست، ئاڵۆنسۆ بەردەوامە لە گەڕان بۆ دۆزینەوەی باشترین بژاردە، تاوەکو ئێستا هەریەکە لە ئاردا گولەر، براهیم دیاز، فڕانکۆ ماستانتونۆ و رۆدریگۆ یارییان کردووە و هیچ کامیان ئاستی پێویستی پێشکەش نەکردووە.

دانیشاندنی ڤینیسیۆس جونیۆر لەسەر کورسی یەدەک، کێشەکانی چارەسەر نەکردووە و ئاڵۆنسۆ لە دۆزینەوەی هاوسەنگی لە نێوان هەردوو باڵەکان و قووڵایی هێرشبەری سەرکەوتوو نەبووە.


قەیرانی پێکانەکان

وێنە گشتییەکە ئەوەیە، ریال مەدرید ئاستێکی جێگیر پێشکەش ناکات، بەڵام ناکرێت کەڵەکەبوونی پێکانەکان لەیاد بکەین.

  • میلیتاو لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل تووشی پێکان بوو
  • ئانتۆنی رودیگەر تاوەکو ئێستا ئامادەنییە
  • دەیڤد ئالابا کێشەی بەردەوامی هەیە
  • دانی کارڤاخال تاوەکو چەند هەفتەیەکی دیکە ناگەڕێتەوە
  • دین هاوسن بەبێ ئامادەبوونی تەواو، بەشداری یارییەکەی کرد

پێکان و ئامادەنەبوونی بەشێکی زۆری بەرگریکارانی ریال مەدرید، ئاڵۆنسۆی ناچارکردووە، بەردەوام گۆڕانکاری لە هێڵەکەدا بکات، هەندێک یاریزانیش ناچار بە یارییکردن لە شوێنێک بکات، کە شوێنی ئاسایی خۆی نییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button