Loading...
ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

سپۆرت وردەکاری داهاتووی لیڤاندۆڤسکی ئاشکرا دەکات

هیچ چارەیەک نییە جگە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی

Yariga App

یاریگا –

بەهۆی ئەو ئاستە بەرز و خەیاڵییەی لەم وەرزەدا پێشکەشی دەکات، میدیاکانی کاتالۆنیا باس لەوە دەکەن کە مانەوەی رۆبەرت لیڤاندۆڤسکی لە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا بۆ وەرزێکی دیکە بووەتە ناچاری و پێویستییەکی ناچاری.

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی لە بابەتێکی شیکاریدا تیشکی خستووەتە سەر داهاتووی هێرشبەرە پۆڵەندییەکە و نووسیویەتی،

بە لەبەرچاوگرتنی ئاستی ئێستای، بارسێلۆنا هیچ چارەیەکی دیکەی نییە جگە لە نوێکردنەوەی گرێبەستی لیڤاندۆڤسکی.”

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، سەرەڕای ئەوەی تەمەنی هەڵکشاوە، بەڵام لیڤا وەڵامی هەموو ئەو رەخنانەی دایەوە کە لە وەرزی رابردوودا ئاراستەی دەکرا، ئەو ئێستا سەرکردایەتی هێڵی پێشەوەی تیپەکەی هانزی فڵیک دەکات و ژمارەی گۆڵەکانی بەڵگەی زیندوون کە ئەو هێشتا یەکێکە لە باشترین ژمارە 9ـەکانی جیهان.

بۆچی مانەوەی مسۆگەرە؟

بەپێی سەرچاوەکە، دوو هۆکاری سەرەکی هەن کە وادەکەن بارسا دەستبەرداری نەبێت:

  1. بەندە یاساییەکە: لە گرێبەستەکەیدا هاتووە ئەگەر لیڤاندۆڤسکی بەشداری لە 50٪ی یارییەکانی ئەم وەرزەدا بکات، گرێبەستەکەی ئۆتۆماتیکی بۆ ساڵێکی دیکە نوێ دەبێتەوە، بەو پێیەی یاریزانی سەرەکییە، ئەم مەرجە بە ئاسانی جێبەجێ دەبێت.
  2. نەبوونی جێگرەوە: لۆژنامەی سپۆرت جەخت دەکاتەوە کە لە بازاڕی گواستنەوەدا، زۆر ئەستەمە هێرشبەرێک دەست بکەوێت خاوەنی ئەم کوالێتییە بێت و نرخەکەشی بۆ دۆخی دارایی بارسا گونجاو بێت، هێرشبەرانی وەک هاڵاند یان یۆکێرێش نرخیان زۆر بەرزە و یانه‌كانیشان ده‌ستبه‌رداریان نابن بۆیە مانەوەی لیڤا باشترین بژاردەیە.

رۆژنامەکە له‌ کۆتاییدا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، هه‌رچه‌نده‌ یاریزانه‌كه‌ ته‌مه‌نی هه‌ڵكشاوه‌ به‌ڵام لە رووی جەستەیی و هونەرییەوە لە له‌ ئاستێكی باشدایه‌، بۆیە كارگێری یانەکە و هاندەرانیش دڵنیان کە وەرزی داهاتووش هەر ئەو سەرکردایەتی هێرشبەرانی بلوگرانا دەکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button