ئیتاڵیا
یاریزانێکی یوڤی: بۆنی جگەرەکەی ساری دوای خۆشۆردنیشم هەر پێمەوە دەمێنێت!
یاریگا- جیۆرجیۆ کیلینی بەرگریکاری ئیتاڵی و یانەی یوڤێنتوس، بە گێڕانەوەی بەشێک لە کتێبەکەی سەبارەت بە ژیاننامەی خۆی، چەند گوتەیەکی سەرنجڕاکێشی لە میدیاکاندا بڵاو بووەوە و ئەم جارە باس لە جگەرەکەی ماوریزیۆ ساری ڕاهێنەر دەکات.
کیلینی دەڵێت گوایە ئۆفیسی سەرەکی ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە بە هیچ شێوەیەک بۆنی جگەرەی لێ نابڕێت، وە بەردەوام جگەرەی لە دەستدایە.
دەشڵێت: “هەرکاتێک بۆ هەر مەبەستێک بچم بۆ ژوورەکەی ساری، هێندە بۆنی جگەرەی لێ دێت، بە جلەکان و لەشی منیشەوە دەنووسێت و تەنانەت بە خۆشۆردنیشم لێم نابێتەوە.”
ساری و جگەرەکەی زۆر جار وەک دوانەیەکی لە یەک دانەبراو لە میدیاکاندا قسەی لەسەر کراوە و چەند جارێکیش لەو یانانەی راهێنەرایەتی کردوون، هەوڵی ئەوە دراوە لە جگەرکێشانی ناو یاریگای داببڕێنن.