Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

چەند کاتژمێرێک چاوەڕێبە؛ وەڵامێکی جەرگ بڕ لە تێباسەوە بۆ پێرێز

شەڕەقسەی تێباس و ریال مەدرید فراوان دەبێت

Yariga App

یاریگا –

خاڤیێر تێباس، سەرۆکی کۆمەڵەی لالیگا هەر زوو وەڵامێکی تووندی فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدریدی دایەوە.

پێرێز، کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی یانەکەی بۆ هێرشکردنە سەر بارسێلۆنا قۆستەوە و چەند پەیامێکی ئاڕاستەکردن.

پێرێز جارێکی دیکە کەیسی نێگرێیرای کردەوە و دووپاتیدەکاتەوە، ئەوەی روویدا هەرگیز ئاسایی نەبووە، ئەمەش وەکو ئاماژەیەک بۆ خەرجییەکانی بارسێلۆنا بۆ جێگری سەرۆکی ئەوکاتی لێژنەی ناوبژیوانان.

تێباس لەڕێگەی پۆستێک لە پلاتفۆڕمی X وەڵامی پێرێزی دایەوە؛

جارێکی دیکە فلۆرێنتینۆ لەڕێگەی مینبەری گووتاردان قسە دەکاتەوە. هەر ئەم پێرێزە بوو لە ساڵی 2021 لە چاوپێکەوتنێکیدا لە بەرنامەی ئێل چیرینگیتۆ رایگەیاند، تۆپی پێی ئیسپانیا لەڕووی ئابوورییەوە نەخۆشە و تەنیا پڕۆژەی سوپەرلیگ دەتوانێت تۆپی پێی ئیسپانیا رزگار بکات.

ئەمڕۆ هێرشدەکاتە سەر تەواوی دامەزراوەکان، لە نێویاندا لالیگا. پێرێز بە زاراوەیەکی توندڕەوی تائیفی و رەگەزپەرستی قسە دەکات.

فلۆرێنتینۆ بەشێوەیەک شتەکان پیشاندەدات، کە خۆی تاکە خاوەنی راستییە. پێشبینی ئەم قسانەم دەکرد، چونکە هەموو ساڵێک بەسەرخۆی دەکەوێت، ئەمەش وەکو قەرەبووی کەمبوونەوەی پاڵپشت و شوێنکەوتووان لێکدەدەمەوە.

لە چەند کاتژمێری داهاتوودا، خاڵ بە خاڵ وەڵامی دەدەمەوە؛ چونکە بەشێکیان راست نین و بەشێکی دیکەش بەلاڕێدا بردراوە و هەندێکی دیکەش تەواوی چیرۆکە راستەقینەکەی رووداوەکانی تۆپی پێی ئیسپانیا و ئەوروپا نییە.

پێرێز چیگوتووە؟

شتێکی ئاسایی نییە بارسێلۆنا لە ماوەی 17 ساڵ زیاتر لە 8 ملیۆن یۆرۆ بە ناوبژیوانان بدات، جا بە هەر هۆکارێک بێت. ئەو ماوەیەش باشترین سەردەمی بارسا بووە.

پێرێز بە توندی رەخنەی لە یانەی بارسێلۆنا گرت سەبارەت بە دۆسیەی گوماناویی “نیگرێرا” کە پەیوەندی بە پێدانی پارە بە جۆزێ ماریا ئێنریکێز نیگرێرا، جێگری پێشووی سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانان، هەیە. پێرێز بە راشکاوی گوتی:

ئەوە ئاسایی نییە کە بارسێلۆنا زیاتر لە هه‌شت ملیۆن یۆرۆ بە جێگری سەرۆکی ناوبژیوانان بدات لە ماوەی 17 ساڵدا، هۆکارەکەی هەرچی بێت. ئەمە بە شێوەیەکی رێکەوت دەکەوێتە سەر باشترین قۆناخی وەرزشیی بارسێلۆنا.

بەرگری لە سوپەرلیگ و رەخنە لە یوێفا 

سەرۆکی ریاڵ مەدرید جارێکی تر بەرگری لە پڕۆژەی سوپەرلیگی ئەوروپی کرد و رەخنەی توندی لە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا  گرت، بەوەی کە هەوڵ دەدات رێگری لە یانەکان بکات بۆ رێکخستنی پاڵەوانێتی تایبەت بە خۆیان.

“ئەوە ئاسایی نییە و یاسایی نییە کە هەوڵ بدرێت رێگری لە یانەکان بکرێت لە رێکخستنی پاڵەوانێتی تایبەت بە خۆیان. ئاسایی نییە کە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا هەوڵ بدات چارەنووسی ئێمە دیاری بکات و فۆرماتی پاڵەوانێتییەکان بەسەرماندا بسەپێنێت کە زیان بە هاندەران دەگەیەنێت. هەر بۆیە ناچار دەبین یارییەکان لە ئاسیا، نزیک چین بكه‌ین.”

پێرێز پێی وایە شێوازی ئێستای بەڕێوەبردنی تۆپی پێی ئەوروپا زیان بە یانە گەورەکان دەگەیەنێت و سوپەرلیگ تاکە رێگەیە بۆ گەشەپێدانی ئابووری و وەرزشیی یانەکان.

شانازی بە دەستکەوتەکان و پڕۆژەی بێرنابیۆ

پێرێز شانازی بە دەستکەوتەکانی یانەکەی لە ماوەی دە ساڵی رابردوودا کرد و ئامارێکی سەرنجڕاکێشی خستەڕوو:

“لە ماوەی دە ساڵی رابردوو 58 نازناوی جیاوازمان بەدەستهێناوە، لەوانە شەش نازناوی چامپیۆنزلیگ لە تۆپی پێ و سێ نازناو لە باسکە. ئەمە شتێکە کە زۆر شانازی پێوە دەکەین. بوون بە هاندەری ریاڵ مەدرید شێوازێکی ژیانە.”

هەروەها، پێرێز باسی لە پڕۆژەی نوێکردنەوەی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ کرد و جەختی لەوە کردەوە کە یاریگاکە بووەتە سەرچاوەیەکی داهات بۆ یانەکە:

“1.347 ملیار یۆرۆمان لە بێرنابیۆ وەبەرهێناوە، ئێستا خۆی لە خۆیدا بووەتە سەرچاوەیەکی داهات، جگە لەوەش، یانەکە بەشدارییەکی بەرچاوی لە ئابووری گشتیدا کردووە، بە پێدانی 356 ملیۆن یۆرۆ بە نووسینگەی باج و بیمەی کۆمەڵایەتی.”

 

بابەتی زیاتر

Back to top button