Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

ئارنە سڵۆت بەرپرسیارێتی ئەنجامەکانی لیڤەرپوول دەخاتە ئەستۆی خۆی

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول بە راهێنەرایەتی ئارنە سڵۆت بەردەوامە لە ئەنجامە خراپەکانی و تیمە تۆقێنەرەکەی وەرزی رابردوو ئێستا تەواو لە ناسنامەی راستەقینەی خۆی دوورکەوتووەتەوە. ئەمشەویش جارێکیتر و لەنێو یاریگای ئانفیڵد 0-3 بە نۆتینگهام دۆڕا.

تیمەکەی سڵۆت لە کۆتا سێ یاریی خۆیاند لە خولی ئینگلیزی 9 گۆڵیان لێ تۆمارکراوە و نەیانتوانیوە تۆڕی دژبەرەکانیان کە کریستاڵ پاڵاس، مانچێستەر سیتی و نۆتینگهام بووە، بهەژێنن.

لەدوای دۆڕانەکە، راهێنەرە هۆڵەندیەکە هەموو بەرپرسیارێتیەکەی خستەئەستۆی خۆی و وتی

ئەگەر شتەکان باش بن یان خراپ هەمیشە لە بەرپرسیارێتی مندایە. هەوڵمدا چەند شتێک چارەسەر بکەم، بەڵام بێ ئاکام بوو.

رێدز لە گواستنەوەی هاوینەدا بڕە پارەیەکی خەیاڵی خەرجکرد و 7 یاریزانی ئاستبەرزی گواستەوە. لەوانە ئالێکساندە ئیزاک، جێریمی فیریمپۆنگ، فلۆریان ڤیرتز و هوگۆ ئێکیتیکی، بەڵام تا ئێستا لە ئاستی چاوەڕوانییەکانی هاوندەرانی ئەو یانەیەدا دەرنەکەوتوون. بەجۆرێک خەرجیەکانی گەیشتە 483 ملیۆن یۆرۆ و بڕی 219 ملیۆنی یاریزانی فرۆشت.

لیڤەرپوول لە مێركاتۆی هاوینەدا چەند پارەی خەرجكردووە؟

لە بارەی هەبوونی ئەو ژمارە زۆرە ئەستێرە لە ریزەکانی تیمەکەیدا، سڵۆت جارێکیتر بەرپرسیارێتیەکەی خستەئەسیۆی خۆی و وتی

یاریزانی ئاستبەرزمان هەیە. ئەوە پێویستە من بتوانم وابکەم باشترین ئاستی خۆیان پێشکەش بکەن. من ئێستا لە باشترین کاتی خۆمدا نیم. ئەوە بەرپرسیارێتی منە.

بابەتی زیاتر

Back to top button