
یاریگا –
دوای وەستانە نێودەوڵەتییەكان بۆ ماوەی دوو هەفتە یارییەكانی پرێمەرلیگ بە یاریی نێوان بێرنلی و چێڵسی دەستپێدەكاتەوە.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 15:30 بە كاتی كوردستان بێرنلی لە یاریگای تێرف مۆری تایبەت بە خۆی میوانداری چێڵسی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی دوازدەی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

چێڵسی ئێنزۆ مارێسكا لەم وەرزەدا لە كۆی 11 یاریی شەش یاریی براوە بووە و دوو یاریی یەكسان بووە و سێ یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 20 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا بێرنلی كە ئەم وەرزە گەڕاوەتەوە پرێمەرلیگ لە كۆی 11 یاریی توانیویەتی سێ یاریی بباتەوە یەک یاریی یەكسان بێت و حەوت یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 10 خاڵ لە ریزبەندی حەڤدەیەمی پرێمەرلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
بێرنلی بە بێ زەكی عەمدونی، كۆنەر رۆبێرتس، لویس جۆردان و برۆخا رووبەڕووی چێڵسی دەبێتەوە.
لە بەرامبەردا چێڵسی بە بێ میخایلۆ مودریک، كۆڵ پاڵمەر، لاڤیا، ئیسۆگۆ و كۆڵویڵ رووبەڕووی بێرنلی دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی چێڵسی
سانچێز
گوستۆ، چالۆبا، فۆفانا، كۆكۆرێیا
ئینزۆ، كایسێدۆ
گارناچۆ، جواو پێدرۆ، ئیستیڤاو
دێلاپ
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بێرنلی
دوبراڤكا
وۆڵكەر،توانزیبی، ئێكدۆڵ، ئێستیڤی، هارتمان
ئوگوچكۆ، كولین
فلۆرێنتینۆ، ئانتۆنی
فڵیمینگ



