Loading...
کوردستان

پیشەسازی یەکەم سێ خاڵی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستانی بەدەستهێنا

رانیە دەرفەتی وەرگرتنی پێشەنگی لەدەستدا

Yariga App

یاریگا –

پیشەسازی یەکەم سەرکەوتن و سێ خاڵی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستانی بەدەستهێنا و رانیەش دەرفەتی وەرگرتنی پێشەنگی لە دەستدا.

لە گەڕی چوارەمی خولی نایابی کوردستان، دوای سێ شکستی بەدوای یەک، پیشەسازی یەکەم سەرکەوتن و سێ خاڵی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستانی بەدەستهێنا، پیشەسازی میوانداری رانیەی کرد و یارییەکەشی 1 _ 0 لێ بردەوە.

ئەم سەرکەوتنەی پیشەسازی رانیەی بێبەش کرد لە وەرگرتنی پێشەنگی یانەکان، رانیە حەفت خاڵی هەیە لە ریزبەندی چوارەمە و گەڕی داهاتوو میوانداری رزگاری دەکات، پیشەسازیش بە سێ خاڵ لە ریزبەندی 11 دێت، یاریی داهاتووش لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی دەربەندیخان دەبێتەوە.

قەڵادزێ لە دەرەوەی یاریگای خۆی تووشی دۆڕانێکی گەورەهات و 3 _ 1 بە سیروانی نوێ دۆڕا، قەڵادزێ لە ریزبەندی هەشتەمە بە چوار خاڵ و گەڕی داهاتووش میوانداری هەندرێن دەکات، سیروانی نوێ بەم سێ خاڵە و بە کۆکردنەوەی حەفت خاڵ هاتە ریزبەندی دووەم و گەڕی داهاتووش لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی زاخۆ دەبێتەوە.

رزگاری سوودی لە یاریگای خۆی وەرنەگرت و بە گۆڵێک لەگەڵ ئاکرێ یەکسان بوو، رزگاری بە شەش خاڵ لە ریزبەندی شەشەمە و یاریی داهاتووش دەبێتە میوانی رانیە، ئاکرێش بە هەمان خاڵ لە ریزبەندی حەفتەمە و گەڕی داهاتوو لە یاریگای خۆی بەرامبەر چوارقوڕنە یاریی دەکات.

ریزبەندی یانەکانی خولی نایابی کوردستان دوای یارییەکانی گەڕی چوارەم

بابەتی زیاتر

Back to top button