
یاریگا –
ههڵبژاردهی عێراق بۆ بهشداریكردن له پاڵهوانیهتی عهرهبی یاریزانێكی بایرن میونشن بانگهێشتی ههڵبژاردهكه دهكات.
ھەڵبژاردەی عێراق پێش بەشداریکردنی لە دووەمین پاڵهوانیهتی جامی عەرەب دهكات كه بڕیارە لە نێوان 1 بۆ 18ـی کانوونی یەکەمی داھاتوو لە وڵاتی قەتەر بە بەشداریی 16 ھەڵبژاردە بەڕێوەبچێت.
سەرچاوە نزیکەکان لە ھەڵبژاردەی عێراقەوە ئاشکرایان کردووە کە ستافی ھونەری بە فەرمی بڕیاریانداوە بانگھێشتی یاریزانی ھێڵی ناوەڕاست، یوسف نەسراوی، ئەستێرەی تیمی دووەم (رەدیف) یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بکات، بۆ ئەوەی لە لیستی شێرەکانی ڕافیدەین بێت بۆ جامی عەرەبی 2025.
ئەم ھەنگاوە دوای ئەوە دێت کە ھەڵبژاردەی عێراق سەرکەوتنی بۆ قۆناخی کۆتایی پاشکۆی كیشوهرهكانی مۆندیالی 2026 بەدەستھێنا، دوای بردنەوەی لە ھەڵبژاردەی ئیمارات. ئێستا ھەڵبژاردەکە خۆی بۆ بەشداریکردن لە جامی عەرەب ئامادە دەکات کە لە مانگی داھاتوودا دەست پێدەکات.

یوسف نەسراوی کێیە؟
لیستی ناوی یاریزانانی عێراق کە گەشت بۆ دەوحە دەکەن، چەندین یاریزانی نوێ لەخۆدەگرێت کە بۆ یەکەمجارەیشه درێسی ههڵبژاردهكه دهپۆشن و بانگھێشت دەکرێن، دیارترینیان یوسف نەسراوی 18 ساڵە.
نەسراوی لە ئەکادیمیای یانەی بایرن میونشن پێگەیشتووە و بەسەرجەم ئاستە جیاوازەکانی تەمەنیدا سەرکەوتووە، تاوهكو گەیشتووەتە تیمی لاوانی خوار 19 ساڵی یانهكه. ھەروەھا بەشداریی لەگەڵ تیمی دووەمی کردووە لە خولی ھەرێمی باڤاریا.
نەسراوی، کە ھەڵگری ھەردوو ڕەگەزنامەی ئەڵمانی و عێراقییە، لەگەڵ تیمی خوار 19 ساڵانی بایرن میونشن لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای لاوان یاریی دەکات، لەم وەرزەدا بەشداریی لە چوار یارییدا کردووە و ئەسیستێکی ھەبووە.
زانیاریی کەسی
بەپێی سەرچاوەكان، نەسراوی لە 22ـی ئازاری 2007 لەدایکبووە، باوکی عێراقییە و دایکی ئەڵمانییە، تاوهكو ئێستا بۆ ھیچ کام لە ھەڵبژاردەکانی ئەڵمانیا لە ئاستی تەمەنە جیاوازەکاندا یاریی نەکردووە و خۆی و خێزانەکەشی ڕەزامەندییان نیشان داوە کە نوێنەرایەتیی ھەڵبژاردەی عێراق بکات.
شێوازی یاریکردن: ئەم بەھرە نوێیەی شێرەکانی ڕافیدەین توانای یاریکردنی لە باڵی ڕاستی ھێڵی ناوەڕاست و ھێرشبردندا ھەیە. ھەروەھا بە ھەردوو پێی یاری دەکات، بەتایبەتی پێی چەپی، بە یەکێک لە یاریزانە بەھرەمەند و ئومێدبەخشەکانی تیمی لاوانی بایرن دادەنرێت.

کۆمەڵەی عێراق لە جامی عەرەب
ھەڵبژاردەی عێراق لە قۆناخی یەکەمی جامی عەرەب لە کۆمەڵەی چوارەم لهگهڵ ھەڵبژاردەکانی جهزائیری خاوهن نازناوی پاڵهوانیهتی پێشوو و براوەی یاریی نێوان بەحرەین و جیبۆتی و براوەی یاریی نێوان لوبنان و سودان یاریی دهكات.



