
یاریگا –
عەدنان درجال دوو ئهندام تۆمهتبار دهكات
“ھۆکاری سەرەکیی دۆڕاندنمان لە دۆسیەی کاساس و ناچارکردنمان بە پێدانی قەرەبووی دوو ملیۆن دۆلار، لێدوانی عەلی جەبار (جێگری سەرۆکی یەکێتی) و دوو ئەندامی تری دەستەی کارگێڕی بوو. لێدوانەکانیان وەک بەڵگە لە دژی ئێمە لە دادگای وەرزشی (CAS) بەکارھێنرا.”
وردەکاریی سکاڵاکەی کاساس و رۆڵی لێدوانەکان
چۆن لێدوانەکان دۆسیەکەیان دۆڕاند؟
عەلی جەبار و دوو ئەندامەکەی تر، لە چەندین چاوپێکەوتنی جیاوازدا، لێدوانی دژبەیەکیان دابوو. بۆ نموونە، لە کاتێکدا یەکێتی بە فەرمی دەیوت کاساس بەھۆی کێشەی پیشەییەوە دەرکراوە، ئەو ئەندامانە لە میدیاکاندا باسیان لەوە دەکرد کە فشاری جەماوەری و سیاسی ھۆکاری دەرکردنەکە بووە.
ئەم لێدوانە دژبەیەکانە لەلایەن تیمی یاسایی کاساسەوە کۆکرانەوە و وەک بەڵگەیەک پێشکەش بە دادگا کران. پارێزەرانی کاساس بە دادگایان گوت،
“ئەگەر ھۆکاری دەرکردنەکە پیشەیی بووایە، بۆچی ئەندامانی باڵای یەکێتییەکە باسی فشاری دەرەکی دەکەن؟”
ئەمە وایکرد دادگا بڕوا بەوە بھێنێت کە یەکێتیی عێراق ھۆکارێکی ڕاستەقینەی بۆ دەرکردنی کاساس نەبووە و بڕیارەکەیان بههۆی کاریگەریی فشاری دەرەکیدا داوە، کە ئەمەش نایاساییە.
دوای ئهم لێدوانهی عهدنان درجال كاردانهوهكان زیاتر بوون، له مێدیاكان باس لهوه دهكرێت ئهو ئهندامانهی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێڕاق دهیانهوێت سكاڵا له دژی عهدنان درجال تۆمار بكهن.



