Loading...
ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئامانجە گەورەکە؛ مانچێستەر یونایتد ناوەڕاستکارێک دەگوازێتەوە

هاوینی داهاتوو یەکلاییدەکەنەوە..

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستکارێک دەستپێدەکاتەوە.

رۆژنامەی میرەر بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی کارلۆس بالێبا ناوەڕاستکاری بڕایتن دەستپێدەکات و دەیەوێت بەهەرشێوەیەک بێت یاریزانەکە بگوازێتەوە ریزەکانی.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، رۆبن ئامۆریم، راهێنەری شەیتانە سوورەکان لەسەر گواستنەوەی یاریزانەکە کامیرۆنییەکە سوورە و داوایکردووە ئەو ئامانجە لەدەست نەدەن و لە 2026 گرێبەستەکە یەکلاییبکەنەوە.

مانچێستەر یونایتد لە هاوینی رابردوو هەوڵی زۆری بۆ گواستنەوەی کارلۆس بالێبا دا، بەڵام بڕایتن دەستبەرداری نەبوو.

بالێبا لە هاوینی 2023 لە لیلی فەڕەنسییەوەە بەبڕی 27 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بڕایتن کرد و بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریانان 60 ملیۆن یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button