Loading...
ئیسپانیادارایی وەرزشیراپۆرتی تایبەتگرنگترین

دووبارە ناساندنەوەی سیمبووڵی یانە؛ بێرنابیۆ دەبێتە بڕاندێکی بازرگانی پڕداهات

ریال مەدرید بێرنابیۆ دەکاتە شوێنێکی ئاسوودەیی گەورە لە پایتەختی ئیسپانیا

Yariga App

یاریگا –

بڕیارەکەی ریال مەدرید بە پێشوازیکردن لە یەکێک لە گەورەترین رووداوەکانی وەرزشی جیهان، ناسنامەی یاریگا ئایکۆنییەکەی ریال مەدرید تاهەتایە دەگۆڕێت.

بە پێشوازیکردن لە یاریی تۆپی پێی ئەمریکی ‘NFL’ لە نێوان واشنتن کۆماندەرس و مەیامی فۆڵفینس، ریال مەدرید ناسنامەی یاریگاکەی گۆڕی.

دوای چەندین هەفتە لە توێژینەوە و تاقیکردنەوەی یاریگاکە بە پێشوازیکردن لە کۆنسێرتی گەورە، ریال مەدرید یاریگا نوێیەکەی بۆ سەردەمێکی جیاوز ئامادەکرد.

چیدیکە ناوی یاریگاکە سانتیاگۆ نێرنابیۆ نییە، بەڵکو ناوەکەی بۆ تەنیا بێرنابیۆ گۆڕا و ئەمەش هەنگاوێکی بازرگانی گەورەیە.

گۆڕینی ناسنامەی یاریگای ریال مەدرید، دەستپێکی چیرۆکێکی نوێی یەکێک لە بەناوبانگترین یاریگاکانی مێژووی جیهانە. ئێستا مەدرید بە ستراتیجییەکی نوێ مامەڵە لەگەڵ تۆپی پێدەکات.

لەدایکبوونی بڕاندێکی نوێ

ناسنامە نوێییەکە تەنیا بە لابردنی پێشگری سانتیاگۆ نییە، بەڵکو هەنگاوەکە بەشێکە لە ستراتیجییەتی گەورەی دووبارە بوونیادنانەوەی بڕاندی بازرگانی ریال مەدرید.

گۆڕانکارییە نوێیەکە بریتییە لە؛

  • دروشمی نوێ.
  • پلاتفۆڕمی ئەلیکترۆنی و دروستکردنی چەناڵی پەیوەندی تایبەت بە بێرنابیۆ. لە ماوەی چەند رۆژێکدا زیاتر لە یەک چارەک ملیۆن کەس فۆڵۆوی هەژمارەکانی بێرنابیۆیان کرد.
  • دیدگایەکی ئەندازیاری و بیرۆکەیەکی هاوتەریب لەگەڵ دامەزراوەیەکی وەرزشی گەورە.

ریال مەدرید دەیەوێت یاریگای بێرنابیۆ بکاتە کۆمەڵگایەکی ئاسوودەیی گەورە لە مەدرید، تاوەکو بەڕێگەی جیاواز داهات کۆبکاتەوە و گەورەترین ناوەندی بازاڕکردنی تێدا بکاتەوە.

بێرنابیۆ لە یاریگاوە بۆ هێزێکی گەشتیاری

لە چەند ساڵی رابردوودا، ریال مەدرید هێزی ئابووری خۆی لە چەندین رووی جیاوازی پیشانداوە.

لە وەرزی رابردوودا گەشتەکانی نێو یاریگای بێرنابیۆ نزیکەی 52.6 ملیۆن یۆرۆی بۆ یانەکە زیادکرد، ئەم ژمارەیەش لە داهاتی مۆزەخانە گەورەکانی ئیسپانیا زیاترە.

ئەگەر بێرنابیۆ بە مۆزەخانەی پڕادۆی بەناوبانگ بەراورد بکەین، تەنیا 27 ملیۆن یۆرۆی دەستکەوتووە، ئەمەش باڵادەستی بێرنابیۆ دووپاتدەکاتەوە.

دەستپێکێکی نێودەوڵەتی لەڕێگەی NFL

ریال مەدرید ساتێکی هەستیاری بۆ ئاشکراکردنی بڕاندی نوێی بێرنابیۆی دەستنیشانکردووە، ئەویش پێشوازیکردنە لە یارییەکی تۆپی پێی ئەمریکا.

بێرنابیۆ رکابەری یاریگا گەورەکانی ئەمریکای وەکو AT&T، سۆفای و ئاڵیجنت دەکات. دوای تەواوبوونی یارییەکەش، چەندین چالاکی گەورەی دیکە ئەمساڵ لە بێرنابیۆ دەکرێن، کەوانە؛

  • فێستیڤاڵی جەژنەکانی سەری ساڵ لە 24 بۆ 31ی دیسێمبەر.
  • کۆنسێرتی گەورەی میوزیک (دوای چارەسەرکردنی کێشەکانی دروستبوونی ژاوەژاو لە گەڕەکەکەدا).
  • چالاکی جیاوازی دیکە.

ریال مەدرید چیدیکە بێرنابیۆ وەکو شوێنێکی پیرۆزی تۆپی پێ سەیر ناکات، بەڵکو وەکو سەنتەرێکی ئاسوودەیی جیهانی و پلاتفۆڕمێکی بازرگانی مامەڵەی لەگەڵدا دەکات.

گۆڕینی ناوەکەی تەنیا هەنگاوێکی سیمبوولی نییە، بەڵکو لەدایکبوونی بڕاندێکی بازرگانی گەورەی جیهانییە کە رکابەری لەگەڵ گەورەترین سەنتەرەکانی ئاسوودەیی جیهانی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button