
یاریگا –
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان زانیاری نوێیان دەربارەی داهاتووی مارک ئاندرێ تێر شتیگن، گۆڵپارێزی ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئاشكراكرد.
تێر شتیگن پێش دەستپێكردنی یارییەكانی وەرزی 2025/26 تووشی پێكان بوو بەهۆیەوە نەشتەرگەری بۆ كرا و نەیتوانیووە بەشداری هیچ یارییەكی ئەم وەرزە بكات.
🚪🇹🇷 Ya hay una vía de salida para Ter Stegen en el mes de enero
✍️ Ll. Miguelsanzhttps://t.co/FSCp2OjTd9
— Diario SPORT (@sport) November 14, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت، یانەی بێشیكتاشی توركی لە چەند كاتژمێری رابردوودا گفتوگۆ فەرمییەكانی لەگەڵ بارسێلۆنا دەستپێكرد و دەیانەوێت بە خواستن و تاوەكو كۆتایی وەرز تێر شتیگن بگوازنەوە ریزەكانی یانەكەیان.
هەروەها لە چەند كاتژمێری رابردوودا پەیوەندیان بە نوێنەرانی تێر شتیگنەوە كردووە بۆ ئەوەی هەڵوێستی گۆڵپارێزەكە دەربارەی پەیوەندیكردنی بە یانەكەیانەوە بزانن، بەڵام تاوەكو ئێستا گۆڵپارێزە ئەڵمانییەكە وەڵامی یانە توركیەكەی نەداوەتەوە.
یولیان ناگلیسمان، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ئامۆژگاری تێر شتیگنی كردووە كە لە مێركاتۆی زستانەدا بارسێلۆنا جێبهێڵێت.
گرێبەستەكەی تێر شتیگن لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی 2028 بەسەردەچێت.



