Loading...
جیهانگرنگترینیاریگا

ئێمباپێی بچووک رێچکەی جیاوازتر لە برا گەورەکەی دەگرێتەبەر

Yariga App

یاریگا –

ئیتان ئێمباپێ رێگەیەکەی جیاوازتر لە براگەورەکەی دەگرێتەبەر لەسەر ئاستی هەڵبژاردەی تۆپی پێ.

ئەو دوو یاریزانە کە تا ئێستا لەسەر ئاستی هەڵبژاردە تەنها بە درێسی فەڕەنساوە بینراون، بەجۆرێک کیلیان ئێستا کاپتنی یەکەمی کەڵەشێرەکانە و ئیتانیش بۆ تیمی 19 ساڵانی ئەو وڵاتە یاریکردووە، کەچی رەچەڵەکیان نە لەسەری دایکەوە نە باوکیان خەڵکی فەڕەنسا نین. ئێمباپێی باوکیان کامێرۆنیە و فائیزە عەماریی داکیشیان جەزائیریە.

کیلیان لە تیمە تەمەن بچووکترەکانی فەڕەنساوە خۆی پێگەیاند تا بردنەوەی مۆندیال، بەڵام ئێستا ئیتانی برای دەرفەتی لە وڵاتەکەی دایکیەوە بۆ هاتووەتەپێش.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فووتمێرکاتۆ، یەکێتی تۆپی پێی جەزائیر هەوڵدەدات ئیتان رازی بکات هەڵبژاردەکەی تۆپی پێی لە فەڕەنسا بگۆڕێت.

سەرچاوەکە نووسیویەتی دوای ئەوەی یەکێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتە ئەفریقیە-عەرەبیە لوکا زیدانی گەڕاندوە، ئێستا بە وردی چاودێری یاریزانە خاوەن دوو رەگەزنامەکان دەکات کە مافەیان هەیە درێسی یەکێک لە وڵاتەکانیان هەڵبژێرن. ئیتان ئێمباپێ لە سەرووی لیستەکەی جەزائیردایە.

لوکا زیدان بەپێچەوانەی باوکیەوە هەنگاو دەنێت

لە دیارترین ئەو یاریزانە بەرەگەز جەزائیریانەی ئێستا لە تیمە جیاوازەکانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا یاریی دەکەن، رەیان شەرقیە کە لە تیمەکەی دیدێ دیشا یاریی دەکات. بەڵام دیار نییە هاوشێوەی جەزائیریەکانی دیکەی وەک زینەدین زیدان هەر لەگەڵ کەڵەشێرەکان دەمێنێتەوە یاخود رێچکەکەی دەگۆڕێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button