سانجێرمان لە کەیسی گواستنەوەی بەرگریکارێک پێش ریال مەدرید دەکەوێت
هەردوو یانەکە چاوییان لە بەرگریکارێکە

یاریگا –
پاریس سانجێرمان سەرنجی تەواوی لەسەر گواستنەوەی بەرگریکارێکی فەڕەنسی داناوە.
دایۆت ئوپامێکانۆ، بەرگریکاری بایرن میونشن کێشەیەکی گەورەی لە یانە ئەڵمانییەکە دروستبووە. گرێبەستی لە هاوینی ساڵی داهاتوو بەسەردەچێت و بەگوێرەی رۆژنامەی بیڵد، ناڕوونییەکی زۆر لەبارەی چارەنووسی یاریزانەکە لە ئالیانز ئارێنا هەیە.
هێربێرت هاینەر، سەرۆکی میونشن داوای لە ئوپامێکانۆ کردووە، هاوشێوەی جەمال موسیالا، یۆشوا کیمیچ و ئاڵفۆنسۆ دەیڤز، گرێبەستەکەی لە میونشن نوێبکاتەوە.
رادیۆی مۆنتی کارلۆ (RMC) ئاشکرایکردووەت، پاریس سانجێرمان چاوەڕێی دوا ئاماژەی ئوپامێکانۆیە و لە ئەگەری دەربڕینی رەزامەندی، لە مێرکاتۆی زستانەی داهاتوو، ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش دەکات.
❗️Si Dayot Upamecano décide de ne pas prolonger au Bayern Munich, le PSG lui fera une offre. Le Real Madrid est en embuscade. Les Bavarois font le forcing et espèrent trouver un accord avec l’international français.https://t.co/gtfW4BCQte
— Fabrice Hawkins (@FabriceHawkins) November 11, 2025
ئوپامێکانۆ لە سەرەتای ساڵی داهاتوو، دەتوانێت ئازادانە گفتوگۆ لەگەڵ یانەکانی دیکە بکات و میونشنیش نایەوێت بگاتە ئەو قۆناخە.
لەلایەکی دیکەوە، رادیۆ فەڕەنسییەکە روونیکردووەتەوە، ریال مەدرید پرسیاری ئەگەری گواستنەوەی ئوپامێکانۆی لە میونشن کردووە، دەیەوێت وەڵامێکی لەلابێت هاوتەریب لەگەڵ گرنگیپێدانی بە ئیبراهیما کۆناتێ، بەرگریکاری لیڤەرپوول.



