Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ناوەڕاستکاران چیدەکەن؟ سوپەر یامال سەرزەنشتی هاوتیمەکانی دەکات

وەکو سەرکردە دەردەکەوێت

Yariga App

یاریگا –

ناسەقامگیری هێڵی بەرگری بارسێلۆنا، لامین یامالی نیگەرانکردووە.

هەرچەندە بارسێلۆنا 2-4 لە سێلتا ڤیگۆی بردەوە، بەڵام یانە کاتالوونییەکە دووجار پێشڕەوی لە یارییەکە لەدەستدا و گۆڵەکەی یامال بەر لە تەواوبوونی گێمی یەکەم، باڵادەستی بارسێلۆنای لە یارییەکە دووپاتکردەوە.

بارسا لە گێمی دووەمدا هیچ گۆڵێکی لێنەکرا، بەڵام 10 یارییە لەسەریەک، بارسێلۆنا نەیتوانیوە تۆڕی گۆڵی خۆی بە خاوێنی بپارێزێت.

یامال لە گێمی یەکەمدا زۆر لە هاوتیمەکانی تووڕەبوو، بەتایبەت دوای گۆڵە یەک لەدوای یەکەکانی سێلتا ڤیگۆ.

کامێراکانی کەناڵی موڤیستار+ چەند گرتەیەکی تایبەتی یامالی تۆمارکردووە کە سەرزەنشتی هاوتیمەکانی دەکات و وەکو سەرکردەی یەکەمی یانەکە دەردەکەوێت.

لە ڤیدیۆکەی موڤیستار، یامال بە هاوتیمەکانی دەڵێت؛ ”هێڵی ناوەڕاست چیدەکات؟ چیدەکات؟”.

بارسێلۆنا لە دوای 10 یاریدا 18 گۆڵی لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان لێکراوە، ئەمەش ناجێگیری ئاستی هێڵی بەرگری دەردەخات.

بارسێلۆنا لە گێمی دووەمی یارییەکەدا لەڕووی بەرگرییەوە باشتربوو و هیچ گۆڵێکی لێنەکرا.

بە بردنەوەی یارییەکە، بارسێلۆنا جیاوازییەکەی لەگەڵ ریال مەدرید بۆ تەنیا سێ خاڵ کەمکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button