Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی سەندرلاند V ئارسیناڵ؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی بەهێزی دیكەی ئەمڕۆدا سەندرلاند لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئارسیناڵ دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 20:30 بە كاتی كوردستان سەندرلاند لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئارسیناڵ بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی یازدەیەمی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

سەندرلاند كە ئەم وەرزە لە چامپیۆنشیپەوە گەڕانەوە پرێمەرلیگ بە نایابی وەرزیان دەستپێكردووە.

لە كۆی 10 یاریی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ لە پێنج یاریی براوە بوون، سێ یاریی یەكسان بوون و دوو یارییش دۆڕاون.

بە كۆكردنەوەی 18 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی پرێمەرلیگ دێن.

لە بەرامبەردا ئارسیناڵ بە باشترین ئاستی خۆیدا تێدەپەڕێت، بەجۆرێک لە 10 یاریی پرێمەرلیگ هەشت یاریی براوە بووە، یارییەک یەكسان بووە و یارییەكیش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 25 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگی گرتووە.

هەروەها لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكاندا هەشت یارییە بە دوای یەک یانە نەبووە بتوانێت گۆڵێک لە ئارسیناڵ بكات.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

سەندرلاند بەبێ حەبیب دیارا، ئالێسی، چیركن، فوهر و موندڵ رووبەڕووی ئارسیناڵ دەبێتەوە.

ئارسیناڵ بە بێ كای هاڤێرتز، گابریێل خێسوس، گابریێل مارتینێلی و نۆنی مادویكێ رووبەڕووی سەندرلاند دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی سەندرلاند

رۆیفس

هۆم، بالارد، موكیلی، خێرترۆودا، مانداڤا

چاكا، سەدیقی، تاڵیبی، لێ فی

ئیسیدۆر

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئارسیناڵ

رایا

تیمبەر، سالیبا، گابریێل، كالافیۆری

ئیزێ ، زوبیمێندی، رایس

ساكا، مێرینیۆ، ترۆسارد

بابەتی زیاتر

Back to top button