
یاریگا –
تۆماس تۆخێل، راهێنەری ئەڵمانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی هەڵبژاردەكەی بۆ دوو یاریی داهاتوو بڵاوكردەوە.
وا بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا ئینگلتەرا كۆتا دوو یاریی لە پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی كیشوەری ئەوروپا بەرامبەر هەڵبژاردەكانی سڕبیا و ئەلبانیا بكات.

لە لیستەكەدا دوای ماوەیەكی زۆر دابڕان بەهۆی پێكانەوە، جود بێڵینگهام بانگهێشتكراوە.
لیستی یاریزانانی ئینگلتەرا:
گۆڵپارێز: دین هێندێرسن، جۆردان پیکفۆرد، نیک پۆپ
بەرگری: دان بێرن، مارک گێی، ریس جەیمس ، کۆنسا، ئۆرێلی،کوانسا، سپێنس، ستۆنس
ناوەڕاست: جود بێڵینگهام، ئاندێرسن، هێندرسن، دێکلان رایس، مۆرگان رۆجەرس، سکۆت، وارتن
هێرشبەر: ئانتۆنی گۆردن، هاری کەین، فیل فۆدن، جارۆد بۆوین، ماركوس راشفۆرد، بوکایۆ ساکا، ئیزێ



