
یاریگا –
سەرەڕای ئەوەی ئەمجهد عەتوان، ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەی زاخۆ، لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق ئاستێکی بەرز و جێگیر پێشکەش دەکات، بەڵام ناوی لە لیستی بانگهێشتکراوانی هەڵبژاردەی عێراق بۆ دوو یاریی داهاتوو ههڵبژاردهكه نیه، ئەمەش پرسیار و گومانی زۆری لەلای هاندەران و میدیاکان دروست کردووە.
كێشهی پشت پەردە چییە؟
بەپێی زانیارییە تایبەتەکانی یاریگا، هۆکاری سەرەکیی دوورخستنەوەی عەتوان پەیوەندیی بە کێشەیەکەوە هەیە لەگەڵ ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لەسەر پرسی کاپتنی تیپەکە.
زانیارییەکانی یاریگا ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە کە ئەمجد عەتوان پێی وایە دوای جەلال حەسەنی کاپتنی یەکەم، ئەو شایستەی وەرگرتنی شەرەفی کاپتنییە، نەک ئەیمەن حسێن یان هەر یاریزانێکی تر.
کێشەکە لەو کاتەوە سەریهەڵداوە کە ڕاهێنەری هەڵبژاردە، لە کاتی ئامادەنەبوونی جەلال حەسەن، ئەیمەن حسێنی وەک کاپتنی دووەمی تیپەکە دیاریکردووە. ئەم بڕیارە ئەمجهد عەتوانی زۆر نیگەران کردووە و وای لێکردووە کە چیتر حەز یارییكردنی لەناو کەشی هەڵبژاردەکەدا نهبێت، پێی وایه ستهمی لێدهكرێت و نایهوێت یاریی بۆ ههڵبژاردهكه بكات.
پێکان… یان بیانوو؟
هەرچەندە لە چەند لایەنێکەوە باس لەوە دەکرێت کە هۆکاری بانگهێشت نەکردنی عەتوان بۆ پێکان دەگەڕێتەوە، بەڵام سەرچاوەکانی یاریگا جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەم قسانە دوورن لە ڕاستییەوە و کێشە سەرەکییەکە تەنها و تەنها لەسەر پرسی کاپتنی و پەیوەندیی نێوان یاریزانەکە و ڕاهێنەرە.
هەڵبژاردەی عێراق 13ی ئەم مانگ لە ئەبوزەبی یاریی چوونی پاشکۆی کیشوەری ئاسیا بۆ گەیشتن بە پاشکۆی نێودەوڵەتی دەکات و 18ی یاریی گەڕانەوە لە یاریگای بەسڕە دەکات.



