زاخۆعێراقکوردستان

دوای زنجیرەیەک ئەنجامی خراپ زاخۆ گەڕایەوە رێچکەی سەرکەوتن

ئەیوب ئۆدیشۆ: گەشتە وشکانیەکان کاریگەری زۆری لەسەر ئێمە هەبوو

Yariga App

یاریگا –

دوای زنجیرەک ئەنجامی خراپ لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، جارێکی دیکە زاخۆ گەڕایەوە رێچکەی سەرکەوتنەکان.

لە گەڕی 30ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، زاخۆ لە نێو یاریگای خۆی بە ئەنجامی 2 _ 1 لە کارەبای بردەوە، دوای دوو شکست و یەکسان بوونێک لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، شکستیان لە یاریی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو بەرامبەر شەبابی سعودی، یەکەم سەرکەوتنی زاخۆ بوو کە بەدەستیهێنا.

ئەیوب ئۆدیشۆ، راهێنەری زاخۆ دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە دەربارەی سەرکەوتنەکەیان و گرفتی ئێستای یانەکە گووتی:

ناچاربووین بەرامبەر کارەبا پێکهاتەمان بگۆڕین بە هۆی ئەوەی چوار یاریزانی سەرەکیمان لەدەستدا بوو، یاریزانەکان ئاستێکی باشیان پێشکەش کرد و سوپاسیان دەکەم، بە هۆی نەبوونی فرۆکە لە نێوان شارەکان و تایبەت لە نێوان زاخۆ و بەغدا،  یارییەکەی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو و هاتووچۆی وشکانی تووشی ماندووبوونێکی زۆر هاتووین، ئەمەش کاریگەری لەسەر یاریزانەکان درووستدەکات، هیوای بەختێکی باشتریش بۆ کارەبا دەخوازم.

زاخۆ بەم سەرکەوتنە بە 47 خاڵ گەیشتە ریزبەندی حەفتەمی خولەکە ویارییەکی دواخراویشی هەیە بەرامبەر مینا، گەڕی داهاتووش لە بەغدا رووبەڕووی نەفت دەبێتەوە، کارەبا 30 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 17ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button