Loading...
عێراقکوردستان

بۆ یارییەکەی بەرامبەر دهۆک؛ یانەی حوسێن داوایەک ئاڕاستەی یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق دەکات

داوادەکەین هاندەرانی دهۆک لە یارییەکە ئامادەبن

Yariga App

یاریگا –

یانەی حوسێن داوا لە یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق دەکات هاندەرانی دهۆک لە یارییەکەی نێوان حوسێن و دهۆک ئامادە بن.

لە قۆناخی دووەمی جامی عێڕاق، شەممە ( 8ـی نۆڤێمبەری 2025 ) دهۆک لە یاریگای خۆی کاتژمێر 6ـی ئێوارە  رووبەڕووی حوسێن دەبێتەوە، یانەی حوسێن داوا دەکات بۆ ئەم یارییە هاندەرانی دهۆک لە نێو یاریگا ئامادە بن.

بە نووسراوێکی فەرمی کە پێشکەشی یەکێتی تۆپی پێی عێڕاقی کردووە، حوسێن داوا دەکەن سزای سەر هاندەرانی دهۆک هەڵبگیرێت بۆ ئەوەی لەم یارییە ئامادە بن، تا ئێستا یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق وەڵامی داواکارییەکەی حوسێنی نەداوەتەوە سەبارەت بە لابردنی سزای سەر هاندەرانی دهۆک.

هۆکاری سزای هاندەرانی دهۆک.

سزای ئامادەنەبوونی هاندەرانی دهۆک لەم یارییە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو رووداوانەی کە لە یاریی کۆتایی جامی عێڕاق روویدا لە نێوان دهۆک و زاخۆ لە وەرزی رابردوودا.

وەرزی رابردوو لە یاریی کۆتایی جامی عێڕاق لە نێوان دهۆک و زاخۆ کە دهۆک توانی ببێتە پاڵەوان، هەندێ رووداوی نەخوازراو روویدا لە نێوان هەر دوو یانەدا کە بووە هۆی سزادانیان و ئامادە نەبوونی هاندەرانیان لە یارییەکانی جامی عێڕاق بۆ ئەم وەرزە.

بابەتی زیاتر

Back to top button