
یاریگا –
ئارنە سڵۆت، راهێنەری لیڤەرپوول لەدوای بردنەوەکەی شەوی رابردووی بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا 2-0 لە گەڕی دەیەمی پرێمەرلیگ، دانی بە بوونی بەختنا.
سڵۆت روونیکردەوە، نەبوونی بەخت لە چوار یاریی رابردوودا، وایکرد لیڤەرپوول لە پرێمەرلیگ سەرنەکەوێت. لیڤەرپوول چوار یاریی بەرامبەر کریستال پاڵاس، چێڵسی، مانچێستەر یونایتد و برێنتفۆرد دۆڕاند، هەروەها لە جامی FA بە پاڵاس دۆڕا و دەرکرا.
“We were ready for it today” 💪
Arne Slot reflects on Liverpool’s 2-0 win over Aston Villa and meets Steven Gerrard for the first time 🤝
📺 @tntsports & @discoveryplusUK pic.twitter.com/MgvYxtyeu5
— Football on TNT Sports (@footballontnt) November 1, 2025
سڵۆت لە دوای یارییەکەی دوێنێ بەشداری لە ستۆدیۆی کراوەی کەناڵی TNT کرد؛
لە هەموو یارییەک جیاوازییەکان زۆر وردن، ئەمڕۆ دوای پێنج خوولەک شووتێکیان بەر ستوون کەوت، بەڵام ئەمجارە هیچ گۆڵێکمان لە تۆپی وەستاو لێنەکرا.
لە یارییەکەی ئەمشەو هەندێک بەخت یاوەرمان بوو، لە یارییەکانی پێشوو لە بەخت بێبەشبووین. گۆڵی دووەمی ئێمە لە ئەنجامی هەڵەیەکی بەرگری خۆیان بوو.
لە چەند هەفتەی رابردوودا، تۆپەکانی ئێمە نەیاندەویست بچنە نێو تۆڕەوە، بەڵام گۆڵی دووەمی ئێمە بە بەخت بوو.



