Loading...
فه‌ره‌نساگرنگترین

فەرمی؛ پاریس سانجێرمان پێكانی ئەستێرەیەكی راگەیاند

ماوەیەكی زۆر لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی پێكانی دێزیرێ دووێ ئەستێرەی لاوی فەڕەنسی یانەكەی راگەیاند.

شەوی رابردوو لۆریان لە یاریگای خۆیدا میوانداری پاریس سانجێرمانی كرد و یارییەكەش بە گۆڵێک بۆ هەردوولا بە یەكسان بوون كۆتاییهات.

لە خولەكی 63ی یارییەكەدا دووێ تووشی پێكان بوو بەهۆیەوە یاریگای جێهێشت و خڤیچا كڤاراتسخێلیا جێگای گرتەوە.

هەژماری فەرمی پاریس سانجێرمان لە پلاتفۆرمی ئێكس بەیاننامەیەكی فەرمی دەربارەی پێكانەكەی دووێ بڵاوكردەوە؛

دووێ لە كاتی یارییەكەی بەرامبەر لۆریان تووشی پێكان بوو، ماسولكەی رانی راستی تووشی پێكان بووە و ماوەی چەند هەفتەیەک لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە، دوای پشووە نێودەوڵەتیەكانی داهاتوو پشكنینی بۆ دەكرێت و هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی دەكرێت.

پاریس سانجێرمانی پاڵەوانی وەرزی رابردووی چامپیۆنزلیگ لەم وەرزەدا لە پێشەنگی لیگ وەن و چامپیۆنزلیگیش دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button