Loading...
ئه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

لویس ئێنریکی یاریزانانی پاریسی شۆککرد

ئێنریکی پێش یارییەکە هۆشداری دابوو.

Yariga App

یاریگا –

لویس ئێنریکی، راهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان، پێی وایە تیپەکەی شایستەی بردنەوە نەبووە بەرامبەر یانەی لۆریان، یارییه‌كه‌یان به‌ یه‌كسانبوون كۆتایی هات.

لە لێدوانێکیدا کە رۆژنامەی لیكپی فه‌ڕه‌نسی دوای یارییەکە بڵاویکردەوە، لویس ئێنریکی ده‌ڵێت،

 “لە گێمی یەکەمدا هیچ هەلێکمان دروست نەکرد، لە هیچ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی تاکەکەسیدا سه‌رنه‌كه‌وتین، کێشەمان لەگەڵ بەرگرییە پتەوەکەیان هەبوو ، سەرەڕای ئەوەی دەمانزانی چۆن مامەڵە لەگەڵ دۆخێکی لەو شێوەیەدا بکەین.


ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە گوتیشی،

 “جێگەی داخە، چونکە لە سەرەتای گێمی دووەمدا ئاستێکی باشترمان پێشکەش کرد و زوو گۆڵمان تۆمارکرد، بەڵام گۆڵێکمان لێکرایەوە کە وایکرد سەرکەوتن لەدەست بدەین، ئەمە مایەی نیگەرانییە چونکە پێویستمان بە خاڵەکانە.”

سەبارەت بە پێکانەکەی یاریزانی، دیزیرێ دوی، ئێنریکی رایگه‌یاند،

 “بێگومان پێکانەکەی دوی هەواڵێکی ناخۆشە، تاوه‌كو ڕادەیەک به‌شێوه‌یكی سەیر تووشی پێکان بوو. بە وردی نازانم دۆخی چۆنە، بەڵام هیوادارم پێکانەکەی مەترسیدار نەبێت.”

ئێنریکی بە ڕاشکاوییەکی زۆرەوە دانی بەوەدا نا کە تیپەکەی شایەنی بردنەوە نەبووە و گوتی،

 “بە بۆچوونی من، ئێمە شایەنی بردنەوە نەبووین. هەلی ئەوەمان نەبوو کە یارییەکە ببەینەوە. پێویستە بتوانیت بە درێژایی 90 خولەک تەرکیزمان هەبێت، چونکە بردنەوەی ئەم جۆرە یارییانە زۆر گرنگە.”

لە کۆتاییدا باسی له‌وه‌شكرد، “پێش یارییەکە بە ڕوونی گوتم کە یارییەکە قورس دەبێت، بەڵام کەس باوەڕی پێنەکردم. من ئەم چیرۆکە بە باشی دەناسم و زۆر جار ئەم جۆرە یارییانەم بینیوە. ئەگەر لە ڕیتمی گونجاودا نەبیت و پێت وابێت کاتی پێویستت هەیە بۆ دروستکردنی جیاوازی، ئەوا تۆ متمانە بە ڕکابەرەکەت دەبەخشیت.”

بابەتی زیاتر

Back to top button