
یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی قۆناخی چوارەمی جامی كاراباو سوانزی سیتی لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر سیتی دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:45 سوانزی سیتی لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی بكات، لە میانی یارییەكانی قۆناخی چوارەمی جامی كاراباو.
پڕۆفایلی یاریی

مانچێستەر سیتی لەم وەرزەدا بە ئاستێكی ناجێگیردا دەڕوات بە جۆرێک لە نۆ یاریی پرێمەرلیگ پێنج یاریی بردووەتەوە یارییەک یەكسان بووە و سێ یارییش دۆڕاوە، بە كۆكردنەوەی 16 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی پرێمەرلیگ دێت.
لە قۆناخی پێشووی جامی كاراباو بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە هەدێرسفیڵد تاونی بردەوە.
لە بەرامبەردا سوانزی سیتی كە لە چامپیۆنشیپ یاریی دەكات لە كۆی دوازدە یاریی ئەم وەرزەی چامپیۆنشیپ چوار یاریی بردووەتەوە، چوار یاریی دۆڕاوە و هەمان ژمارەی یارییش یەكسان بووە، بەكۆكردنەوەی شازدە خاڵ لە ریزبەندی سێزدەیەمی خولەكە دێت.
لە قۆناخی رابردووی جامی كاراباو بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە نۆتینگهامی بردەوە.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
سوانزی سیتی بە بێ یالكۆیی و ریكاردۆ رووبەڕووی سیتیزن دەبێتەوە.
مانچێستەر سیتیش بە بێ رۆدری و هالاند رووبەڕووی سوانزی سیتی دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی سوانزی سیتی
فیشەر
كێی، كاسێی، بورگس، سمیس
فرانكۆ، گالبرەیس
بێنسن، یۆلكۆێ، یۆم
ئیدۆ
پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی
ترافۆرد
نونێس، ئاكێ، دیاس، ئۆرێلی
گۆنزالێز
ساڤیۆ، شەرقی، بێرناردۆ، دۆكو
مەرمووش



