
یاریگا –
کێڤن دی برۆین، ئەستێرەی بەلجیکی بەهۆی پێکانە سەختەکەی چەند مانگێک دووردەکەوێتەوە.
یانەی ناپۆلی بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، ماسوولکەی رانی راستی دی برۆین تووشی پێکان بووە و لە ئێستاوە پڕۆسەی چاکبوونەوەی یاریزانەکە دەستپێدەکات.
ئەستێرە بەلجیکییەکە بەهۆی ئەو پێکانە سەختە بۆ ماوەی چەند مانگێک لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە.
Bollettino medico | Le condizioni di De Bruyne 👇https://t.co/SR5pgznOMH
— Official SSC Napoli (@sscnapoli) October 27, 2025
دی برۆین لە یاریی رابردووی ناپۆلی بەرامبەر ئینتەر میلان لە خولەکی 33 پێناڵتییەکی جێبەجێکرد و گۆڵی یەکەمی یانەکەی کرد. بەڵام لەکاتی جێبەجێکردنی پێناڵتییەکە ماسوولکەی رانی تووشی پێکان بوو.
دی برۆین هاوینی رابردوو بێبەرامبەر پەیوەندی بە ناپۆلی کرد، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 11 یاریی بۆ پاڵەوانی ئیتاڵیا کردووە، چوار گۆڵ و دوو ئەسیستی کردووە.