Loading...
ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

ئاشکرابوو؛ فلیک چۆن لە کلاسیکۆ مەترسییەکانی ئێمباپێ و ڤینیسیۆس سنووردار دەکات

فلیک چەکەکانی بۆ کلاسیکۆ ئامادەکردووە

Yariga App

یاریگا –

ئێل کلاسیکۆی جیهان یەکشەممە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەکرێت و لە ئێستاوە هەموو چاوەکان لەسەر ئامادەکارییەکانی ریال مەدرید و بارسێلۆنان.

رۆژنامەی سپۆرت خوێندنەوەیەکی هونەری تەواوی بۆ شێوازی پلانی هانزی فلیک بۆ یارییەکە بڵاوکردوووەتەوە.

هەرچەندە بابەتەکان بۆ فلیک هەندێک ئاڵۆز بوون، بەڵام خەریکە هەموو شتێک رووندەبێتەوە و بردنەوەی یارییەکەی ئۆڵمپیاکۆس بە کەمترین ماندووبوون، خاڵێکی ئەرێنییە بۆ فلیک.

فلیک دوای یەکلاییکردنەوەی یارییەکە، زوو پشووی بە یاریزانە سەرەکییەکاندا و هەر لەو یارییەدا، بیرکردنەوەی قووڵی بۆ کلاسیکۆ دەستپێکرد، تاوەکو بەباشترین شێوە تیمەکەی بۆ جەنگی بێرنابیۆ ئامادە بکات.

بژاردەی ئاراوخۆ

شتێکی یەکلاییکەرەوەیە کە فێرمین لۆپێز، دوای پێشکەشکردنی ئاستی بەرز لە پێکهاتەی سەرەکیدا بێت، بەشداریکردنی ڤۆیچێخ چێزنی وەکو گۆڵپارێزی سەرەکی هیچ قسەی لەگەڵ نییە.

ئاراوخۆ وەکو یەدەک بەشداری یارییەکەی ئۆڵمپیاکۆسی کرد، ئەمەش دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز لە یاریی پێشووی بارسێلۆنا لە لالیگا بەرامبەر جیڕۆنا و تۆمارکردنی گۆڵێک لەدوا خوولەک، بووە دەستپێشخەر تاوەکو ناوەکەی بێتە ناو ناوان.

فلیک بە جیددی بیر لە بەشداریپێکردنی ئاراوخۆ وەکو یاریزانی سەرەکی لە یاریی کلاسیکۆ دەکات. هۆکاری سەرەکیش ئەم بڕیارەش، بۆ کەمکردنەوەی بۆشایی یاریی کراوەی کیلیان ئێمباپێ و ڤینیسیۆس جونیۆرە.

هەرچەندە فێران تۆرێس بەتەواوی چاک نەبووەتەوە، بەڵام ناوی لە لیستی یاریزانانی یارییەکەی ئۆڵمپیاکۆسدا هەبوو. فلیک بڕیاری کۆتایی لەسەر فێران نەداوە. بڕیارەکە لۆژیکەکە لێرە بەشداریپێکردنەوەی مارکوس راشفۆردە وەکو یاریزانی ژمارە 9، فێرمین لۆپێزیش لەلای چەپ و لامین یامالیش لە باڵی راست.

ئەم بژاردانە رێگە بۆ فرێنکی دی یۆنگ و ماڕک کاسادۆ لە هێڵی ناوەڕاست خۆشدەکەن.

رافینیا و بەرداخچی؛ چەکی نهێنین !

ئەستێرە بەڕازیلی و سویدییەکە بەتەواوی لەڕووی جەستەییەوە ئامادەنین، بۆیە ماوەیەکی کورتییان لەپێشە تاوەکو دۆخی جەستەیی خۆیان تۆکمە بکەن.

فلیک نایەوێت هیچ ریسک لە دەستنیشانکردنی پێکهاتەکەیدا بکات، رافینیا دەبێ تاوەکو رۆژێک پێش یارییەکە خۆی لە مەشقەکان بسەلمێنێت و رووناکی سەوزی ستافی پزیشکی وەربگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button