چارەنووسی نێیمار بۆ جامی جیهانی 2026 یەکلاییدەبێتەوە
ئێم ئێس ئێن یەکدەگرنەوە..

یاریگا –
نێیمار دا سیلڤا، ئەستێرەی بەڕازیلی لەپێناو پەشداریکردن لە جامی جیهانی 2026 هەنگاوێکی چارەنووسساز دەنێت.
رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، نێیمار لەپێناو بەشداریکردن لە مۆندیالی داهاتوو هەوڵیداوە پەیوەندی بە یانەیەکی گەورە بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا سەرنجی هیچ یانەیەکی گەورەی بۆ خۆی رانەکێشاوە و لە گەڕانەوە بۆ ئەوروپا بێهیوا بووە.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە ئێستا ئەستێرە بەڕازیلییەکە دوو بژاردەی لەبەردەستە، بژاردەی یەکەم نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیەتی لەگەڵ سانتۆس بۆ شەش مانگی دیکە، بژاردەی دووەمیش پەیوەندیکردنە بە خولی ئەمریکی.
ئەگەری هەیە نێیمار پەیوەندی بە ئینتەر مەیامی بکات و لەگەڵ لیۆنێل مێسی و لویس سوارێز یەکبگرنەوە، ئەمەش لەپێناو ئەوەی دەرفەتی بەشداریکردنی لە مۆندیالی داهاتوو بۆ بڕەخسێت.
هەموو شتێکیش لە بەرژەوەندی نێیمارە، چونکە لە کۆتایی ئەم وەرزەی خولی ئەمریکی، سێرجی بوسکێتس و جۆردی ئالبا بەیەکجاری واز لە یاریکردن دەهێنن و دەرفەتی پەیوەندیکردنی نێیمار بە مەیامی زۆر زیاتر دەبێت.
نێیمار لەم وەرزە بە درێسی سانتۆس بەشداریی 23 یاریی کردووە، شەش گۆڵی کردووە و سێ گۆڵی دروستکردووە.
بە درێسی هەڵبژاردەی بەڕازیل بەشداریی 128 یاریی کردووە، 79 گۆڵی بۆ سامبا کردووە و 59 گۆڵی دروستکردووە.