Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی؛ نۆتینگهام راهێنەری نوێی دەستنیشانكرد

جێگای پۆستێكۆگلو دەگرێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی نۆتینگهام فۆرێست شۆن دایش راهێنەری ئینگلیزی وەک راهێنەری نوێی یانەكەی دەستنیشانكرد.

هەژماری فەرمی نۆتینگهام لە پلاتفۆرمی ئێكس لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، شۆن دایش ئەركی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەیان لە ئەستۆ دەگرێت.

شۆن دایش تاوەكو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ نۆتینگهام فۆرێست واژۆ كرد.

نۆتینگهام تەنیا 17 خولەک دوای دۆڕانیان 3-0 بەرامبەر چێڵسی، ئانج پۆستێکۆگلوی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە دوورخستەوە.

فۆڕێست لەم وەرزەی پرێمەرلیگ لەکۆی هەشت یاریی تەنیا یەک یاریی بردووەتەوە و پلەی 18ـی ریزبەندی گرتووە و بە دۆخێکی ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button