Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

وەسفێکی ناوازە لە گواردیۆلا بۆ شێرکی

Yariga App

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا لە وەسف و پیاهەڵدانێکی ناوازەدا باس لە زیرەکی رەیان شێرکی دەکات.

شێرکی لە گواستنەوەکانی هاویندا بە بڕی نزیکەی 33 ملیۆن یۆرۆ لە لیۆنی فەڕەنسیەوە گواسترایەوە بۆ ریزەکانی سیتی.

ئەگەرچی ناوبراو هەرزوو پێکان بەرۆکی گرت و بەهۆیەوە لە تەنها 3 یارییدا بەشداری یارییەکانی پرێمەرلیگی کردووە، بەڵام گواردیۆلا بە ئاستەکەی دەزانێت و لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا، لە بارەی یاریزانە 22 ساڵیەکەی وتی

شێرکی یەکێکە لەو بەهرەمەندە ناوازانەی لە ژیانی پیشگەرێتی خۆمدا بینیومن.

لە رووی هونەریەوە، لە رووی تاکەکەسیەوە لە لووتکەدایە.

پرسیارەکە لەوەدایە چۆن جێدەگرێت و چۆن یارییەکە دەخوێنێتەوە. هەرکاتێ تۆپ دەگاتە ئەو، بارودۆخەکە باشترە بۆمان. وەک یاریزانی لاکۆڵانەکان وایە، تۆپی دەوێتو هیچ هەست بە فشار ناکات.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button