Loading...
ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەهای ئامانجی سەرەکی بارسێلۆنا بیست ئەوەندە بەرزبووەتەوە

یەکێکە لە بژاردە دیارەکانی دێکۆ

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا لە گەڕان بەدوای گواستنەوەی سەرەڕمێک لە کۆتایی ئەم وەرزە بەردەوامە.

دێکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا، چەند یاریزانێکی خستووەتە لیستی کورتکراوە و لەگەڵ هانزی فلیک، راهێنەری بارسا، بەردەوام گفتوگۆ لەسەر بژاردەکان دەکەن.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردوەتەوە، ئێتا ئیۆنگ، هێرشبەری لێڤانتێ، یەکێکە لە دیارترین ئامانجەکانی بارسێلۆنا، بەڵام بەهای گواستنەوەکەی لە ماوەی چوار مانگی رابردوودا، لە نیو ملیۆن یۆرۆ بۆ 20 – 40 ملیۆن یۆرۆ بەرزبووەتەوە.

لە دوا رۆژەکانی مێرکاتۆی هاوینەی رابردوودا، ئیۆنگ زۆر لە پەیوەندیکردن بە بارسێلۆنا نزیکبوو، بەڵام لە دوا رۆژی گواستنەوەکاندا، لە ڤیاڕیالەوە پەیوەندی بە لێڤانتێ کرد، بەڵام رۆژنامە کاتالوونییەکە روونیکردووەتەوە، ئیۆنگ خەون بە بارسێلۆنا دەبینێت.

ئیۆنگ تاوەکو دوا ساتەکانی مێرکاتۆی هاوینە چاوەڕێی بارسێلۆنای کرد، بڕیاربوو بارسا گرێبەستێکی لەگەڵ بکات و دەستبەجێ بە خواستن بیداتە یانەیەکی دیکە.

رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، دێکۆ و فلیک لە یەنایەر/کانوونی دووەمی داهاتوو، بڕیار لەسەر جێگرەوەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی دەدەن و ئیۆنگ یەکێکە لە بژاردەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button