Loading...
ئینگلتەراگرنگترینیۆرۆپالیگ

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا: نابێت دژە سامییەت لە شەقامەکانی ئێمە پەیڕەو بکرێت

''هاندەران مافی خۆیانە بەبێ ترس ئامادەی یارییەکان بن''

Yariga App

یاریگا –

حکومەتی بەریتانیا لە ئێستاوە لەگەڵ پۆلیس پلانێکی تۆکمە بۆ ئامادەبوونی هاندەرانی ماکابی تەل ئەڤیڤی ئیسڕائیلی لە یارییەکەی بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا دەکات.

لە ترسی دروستبوونی گرژی لە دەرەوەی یاریگا، پۆلیسی میدلاندز پێشتر هۆشداری لە گەشتی هاندەرانی ماکابی تەل ئەڤیڤ بۆ شاری بیرمینگهام بڵاوکردبووەوە، بەر لە یارییەکەیان بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا لە یۆرۆپالیگ، ئەمەش وایکرد ئاستۆن ڤیلا بڕیاری قەدەخەی گەشتی هاندەرانی یانە ئیسڕائیلییەکە دەربکات.

پۆلیسی بەریتانیا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە؛

لەگەڵ حکومەت و هاوبەشەکانمان کار لەسەر گەرەنتیکردنی بەڕێوەچوونی یارییەکە بەبێ کێشە و ئاژاوە دەکەین و دەمانەوێت هەموو هاندەران ئامادەبن.

لەلایەکی دیکەوە، کیێر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە پۆستێکی پلاتفۆڕمی X نووسیویەتی؛

بەهیچ شێوەیەک رێگە نادەین لە شەقامەکانی ئێمە دژە سامییەت هەبێت، رۆڵی پۆلیس گەرەنتیکردنی ئامادەبوونی هاندەرانی لە هەموو یارییەکدا، بەبێ ئەوەی توندوتیژی و ترساندن هەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button