Loading...
عێراقکوردستانگرنگترینمۆندیالی 2026

پەرلەمانی عێراق بە گومانی خیانەت لێکۆڵینەوە لە شكستی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دەکات

پەرلەمان بەدوای وەڵام دەگەڕێت..

Yariga App

یاریگا –

دوای ئه‌وه‌ی هەڵبژاردەی عێراق بەرامبەر سعودیە  چانسی سەرکەوتنی مۆندیالی له‌ده‌ستدا، دۆسیەی یاریی پێشووتری عێراق بەرامبەر فەلەستین و یاریی سعودیه‌ كرایه‌وه‌ هۆی سەرهەڵدانی شەپۆلێکی توندی گومان و تۆمەتی “خیانەت” کە ڕاستەوخۆ ئاراستەی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق و سەرۆکەکەی، عەدنان درجال، کرا.

ئەم دۆسیەیە ئێستا گەیشتووەتە پەرلەمانی عێراق و هەڕەشەی لێپرسینەوەی جددی لێدەکرێت.

پەرلەمان دێتە سەر هێل

لە وەڵامی ئەم تۆمەتە قورسانەدا، داود عیدان، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، لە 15ـی تشرینی یەکەمی 2025، نووسراوێکی فەرمی ئاراستەی یەکێتیی تۆپی پێ کرد، ئەم نووسراوە گومانەکانی لە چوارچێوەی قسەی شەقامەوە گواستەوە بۆ ئاستی لێپرسینەوەی فەرمی، گرنگترین داواکارییەکانی پەرلەمانتارەکە بریتی بوون لە:

  1. ئاشکراکردنی بەڵگەنامەکان:داوای هەموو نووسراو و پەیوەندییە فەرمییەکانی کردووە کە تایبەتن بە هۆکاری هەڵبژاردنی یاریگای عەممان، بۆ یاریی نێوان عێراق و فه‌ڵه‌ستین له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی پاڵاوتن بۆ گه‌یشتن به‌ مۆندیال ئەمەش بۆ ئەوەیە بزانرێت ئایا بڕیارەکە لەسەر بنەمایەکی لۆژیکی و وەرزشی بووە یان گومانی لەسەرە.
  2. لێپرسینەوە لە سوکایەتییەکانی هاندەران:نووسراوەکە ئاماژەی بەو سوکایەتی و دروشمە سیاسی و تائیفیانەش کردووە کە لە یاریگادا دژی گەلی عێراق بەرزکرانەوە، و داوای ڕوونکردنەوەی لە یەکێتییەکە کردووە کە چ ڕێکارێکیان گرتووەتەبەر.

گومانەکان چۆن سەریان هەڵدا؟

چیرۆکەکە لە یاریی نێوان عێراق و فەلەستینەوە دەستی پێکرد کە لە یاریگای عەممانی پایتەختی ئوردن بەڕێوەچوو. هەرچەندە عێراق وەک خاوەن یاریگا بوو، بەڵام یارییەکە بە یەکسانبوون کۆتایی هات.

دواتر، کاتێک هەڵبژاردەی عێراق بەرامبه‌ر سعودیە یه‌كسانبوون، نه‌یتوانی راسته‌وخۆ سه‌ربكه‌وێت بۆ مۆندیال، لێرەوە گومانەکان چڕبوونەوە و شرۆڤەکاران و هاندەران چەند پرسیارێکی گرنگیان وروژاند:

  • بۆچی یاریگای عەممان هەڵبژێردرا؟ بۆچی یاریگایەکی بێلایەنتر و گونجاوتر هەڵنەبژێردرا کە لە بەرژەوەندیی عێراقدا بێت؟
  • ئایا ڕێککەوتن کراوە؟ گومانەکان گەیشتنە ئەو ئاستەی کە باس لە فرۆشتنی یارییەکە و دەستتێکەڵکردن کرا، بەو واتایەی کە ڕێککەوتنی ژێربەژێر کراوە بۆ ئەوەی عێراق ئەنجامی پێویست بەدەست نەهێنێت، تاوه‌كو ڕێگا له‌ سووی هه‌ڵبژارده‌یه‌كی دیكه‌ خۆش بكرێت
  • گومانی رێكه‌وتنی ژێربه‌ژێر: له‌وه‌ده‌كرێت له‌ به‌رژه‌وه‌ندی سعودیه‌ عه‌دنان درجال رازیبێت كه‌ یارییه‌كانی پاشكۆی گروپی دووه‌م له‌ سعودیه‌ بكرێت.

لێکەوتە چاوەڕوانکراوەکان:

ئەم هەنگاوەی پەرلەمان دەرگای بەڕووی چەندین ئەگەردا کردووەتەوە. ئەگەر یەکێتیی تۆپی پێ نەتوانێت وەڵامێکی رازیكه‌ و بەڵگەی پێویست پێشکەش بکات، ئەوا تۆمەتەکانی خیانەت و دەستتێکەڵکردن زیاتر پشتڕاست دەبنەوە. ئەم دۆسیەیە تەنها پەیوەست نییە بە ئەنجامی یارییەکەوە، بەڵکو بووەتە پرسێکی نیشتمانی کە پەیوەندی بە شکۆ و بەرژەوەندیی وەرزشی عێراقەوە هەیە. ئێستا چاوەکان لەسەر وەڵامی درجال و یەکێتییەکەیەتی، کە دەتوانێت چارەنووسی سیاسی و وەرزشیی ئەوان بۆ داهاتوو دیاری بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button