Loading...
راپۆرتی تایبەتعێراقگرنگترین

ئەستێرەکانی عێراق بەر لە یارییەکەی سعوودیە چی دەخۆن؟

هەفتەیەکە یاریزانانی عێراق چی دەخۆن؟ 24 کاتژمێر پێش یارییەکە چییان خواردووە؟

Yariga App

یاریگا –

عێراقییەکان بەپەرۆشەوە چاوەڕێی دەستپێکردنی یاریی یەکلاییکەرەوەی ئەمشەوی نێوان عێراق و سعوودیەن.

ئەستێرەکانی عێراق بە ‘زۆرخۆر’ی بەناوبانگن، بەڵام ئەمجارە لەژێر سەرپەرشتی شێفێکی بەناوبانگی عێراق، ئامادەکارییەکی زۆر باش بۆ یارییەکە کراوە و یاریزانان بە خواردنی تەندروست پەیوەست کراون.

خوانی عێراقییەکان بەردەوام بە خواردنی وەکو دۆڵمە ‘یاپراخ’ و هەبیت، تەشریب و دەیان خواردنی پڕچەوری دەڕازێندرێتەوە، ئەمجارە یاریزانان لەژێر سەرپەرشتی شێف محەمەد سەوادی خواردنەکان دەخۆن.

بەگوێرەی بەدواداچوونێکی تۆڕی وەرزشی یاریگا، محەمەد سەوادی، سەرۆکی کۆمەڵەی چێشتلێنەرانی عێراقە و لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق گەشتی جەدەی کردووە.

سەوادی خشتەیەکی خواردنی تەندروستی بۆ ئەستێرەکانی عێراق داناوە، دوێنێ دووشەممە، 24 کاتژمێر پێش یارییەکە برنجی سپی، میوەی وشککراو، پارچە گۆشتی مانگا، پەتاتەی کوڵاو، ماسی سەلەموون و فوتووچینی بە سپێناخ و مریشک بۆ یاریزانان ئامادەکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە کە رۆژی یارییەکەیە، یاریزانانی عێراق برنجی بە شعرییە، سینگی مریشکی خۆشکراو بە پیاز و فوتووچینی سپێناخ و مریشک لەگەڵ گۆشتی برژاو و سەوزەی کوڵاو دەخۆن.

لە ماوەی هەفتەی رابردوودا، سەوادی بەردەوام سپاگێتی بۆڵۆنیز، پاستا بە گۆشتی وردکراو و بێ رۆن بۆ یاریزانان ئامادەکردووە، جیا لەوەی هەموو شەوێک ماسی سەلەموون لەسەر خوانی یاریزانان هەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button