Loading...
ئەفریقافه‌ره‌نساگرنگترین

کوڕەکەی زیدان بۆچی بووە گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی جەزائیر؟

زیدان کوڕەکەی ئاڕاستە کردووە؟

Yariga App

یاریگا –

لوکا زیدان، کوڕی زینەدین زیدان، ئەفسانەی فەڕەنسا زۆر بە بانگهێشتکردنی بۆ هەڵبژاردەی جەزائیر دڵخۆشە.

چەند هەفتەیەک بەر لە ئێستا، لوکا زیدان پاسپۆرتی وەرزشی خۆی لە فەڕەنسییەوە گۆڕی بۆ جەزائیری و بۆ یەکەمجار بانگهێشتکرا.

لوکا زۆر بەم هەنگاوە دڵخۆشە و لە لێدوانێکدا دەڵێت؛

زۆر دڵخۆشم لێرە، شانازییەکی زۆر گەورەیە بۆ من. شانازی بە بەرگریکردن لە رەنگەکانی جەزائیر دەکەم و شتێکی زۆر گەورەیە کاتێک گەلی جەزائیر پاڵپشتیت بکات.

رێچکەی لوکا و باوکی جیاوازە

لوکا زیدان لە پرسیاری رێچکە گۆڕین و دوانەکەوتنی رێچکەی باوکی دەڵێت؛

جەزائیر وڵاتی رەسەنی منە، جەزائیر وڵاتی باوانمە و خێزانەکەم شانازی بەم بڕیارەوە دەکەن و زۆر پاڵپشتیم دەکەن. ئیسماعیلی گەورەی باپیرم زۆر بەم بژاردەیەکم دڵخۆشە.

رێچکەی من و باوکم جیاوازە، دەمەوێت گەلی جەزائیر شانازیم پێوە بکات و هەموو توانایەکم دەخەمەگەڕ.

لوکا زیدان گۆڵپارێزی یانەی گرانادایە و لەپێناو جەزائیر، نوێنەرایەتیکردنی هەڵبژاردەکانی فەڕەنسای رەتکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button