یانەی شەقڵاوە: بە داخەوە دوای چاوەڕوانیەکی زۆر نا ئومێد کراین
شەقڵاوە ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ دەکات

یاریگا –
شەقڵاوە لە راگەیەنراوێکدا دەڵێن بەداخەوە نا ئومێد کراین، ئامادەکارییەکانمان بۆ وەرزی نوێ دەست پێدەکەین.
دەربارەی بەشداریکردنیان لە وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان، لە پێگەی فەرمی خۆیان یانەی شەقڵاوە راگەیەنراوێکیان بڵاو کردەوە، شەقڵاوە دەڵێن بەداخەوە نا ئومێد کراین و لە ریزی یانە نایابەکانی کوردستان بۆ ئەم وەرزە یاریی ناکەین.
یانەکەی بناری سەفین ئاشکرایان کرد کە بۆ وەرزی نوێی خولی پلە یەکی کوردستان بە بەهێزیەوە بەشداری دەکەن، رۆژی شەممە ( 11ـی ئۆکتۆبەری 2025 ) یەکەم رۆژی دەسپێکی مەشقەکانی شەقڵاوەیە وەک ئامادەکاری بۆ یارییەکانی وەرزی نوێی 2025 _ 2026ـی خولی پلە یەکی کوردستان.
دوای کشانەوەی یانەکانی هەڵۆ، پیشەسازی لەگەڵ برایەتی لە خولی نایابی کوردستان، شەقڵاوە چاوەڕوان بوو لە شوێنیان بەشداری خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی 2025 _ 2026 بکات، بەڵام یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بریاریدا هیچ یانەیەک لە شوێنی یانە کشاوەکان بەشداری نەکات و خولی نایابی کوردستان بە بەشداری 11 یانە لە 23ـی ئەم مانگە یارییەکانی دەست پێدەکات.