Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ئەم زستانەی بێت بارسێلۆنا یەکێک لە ناوە دیارەکانی یانەکەی دەفرۆشێت

Yariga App

یاریگا –

پلانی فرۆشتنەکانی بارسێلۆنا بۆ مێرکاتۆی زستانە ئاشکرا دەکرێت و یانەکە یەکێک لە ئەستێرە دیارەکانی بەڕێدەکات.

بەگوێرەی زانیاریەکانی تۆڕی هەواڵی فیچاخێسی ئیسپانی، بارسا دەیەوێت لەم زستانەی بێت رۆناڵد ئاراوخۆ بفرۆشێت.

بەرگریکارە ئورگواییەکە کە لە ساڵی 2019 بە کەمتر لە 6 ملیۆن یۆرۆ پەیوندی بە بلاوگراناوەکرد، لە زستانی ئەمساڵ گرێبەستەکەی تا 2031 نوێکردە و بڕی یەک ملیار یۆرۆش وەک مەرجی هەڵوەشاندنەوەی خرایەسەری.

بەگوێرەی فیچاخێس، یانەیەکی زۆر چاویان لە تواناکانی یاریزانە 26 ساڵیەکەیە. جیا لە یوڤێنتوس کە زستانی رابردوو هەوڵێکی زۆری بۆ دا، ئێستا لە ئینگلتەرا یانەکانی چێڵسی، لیڤەرپوول و تۆتنهام و، لە فەڕەناش یانەی پاریس سانجێرمان هاتوونەتەنێو کێبڕکێی گواستەوەی ئاراوخۆ.

 

یانە کاتالوونیەکە لە گواستنەوەکانی هاوین بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکرا دەستبەرداریی ئینیگۆ مارتینێز بوو بۆ یانەی نەسڕ و ئەوەش کەلێنێکی خستە هێڵی بەرگرییەوە. بۆیە بە فرۆشتنی ئاراوخۆش، هانزی فلیک دەبێت هەرچی زووە پلانی جێگرەوە بدۆزێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button