رابیۆ بۆ لیاو: بەسە کات بەفیڕۆدان

ئادریان رابیۆ ناوەڕاستکاری یانەی ئەیسی میلان پەیامێکی هۆشداری بۆ رافایل لیاوی هاوتیمی دەنێرێت.
رابیۆ هاوینی ئەمساڵ پەیوەندی بە ئەیسی میلانەوە کرد و لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گازیتا سەبارەت بە لیاو وتی
ئاگادارم کە خەڵک زۆر باسی دەکەن. ئەو یاریزانێکە کە توانایەکی زۆری هەیە بەڵام تۆ لە 26 ساڵیدا چیتر یاریزانێکی گەنج نیت و نابێت کات بە فیڕۆ بدەیت. جێی داخە ئەگەر تەنها وەک یاریزانێکی خاوەن توانای شارەوە بمێنێتەوە و نەگاتە لوتکەی ئاستیی چونکە ئەو توانای هەیە رکابەریی باشترینەکان بکات.
لیاو پێگەی خۆی لەدەست داوە لە پێکهاتەی سەرەکی ئەیسی میلان. لەم وەرزەدا تەنها لە دوو یاری خولی ئیتاڵیدا بەشداری پێککراوە و هیچ گۆڵ و ئەسیستێکی نیە.
رابیۆ درێژەی بە رەخنەکانی دا لە لیاو ووتی
رەنگە ئەو هەمان خواست و حەزی یاریزانێکی وەکو مۆدریچی نەبێت بەڵام لیاو دەبێت لە خۆی بپرسێت کە چی دەوێت و تا چەند رازییە لەوەی تا ئێستا بەدەستی هێناوە. ئایا هێندە بەسە یاخود زیاتری دەوێت. بۆ ئێمە جێگەی نیگەرانییە ئەگەر 100٪ توانای خۆی پێشکەش نەکات.
ئەیسی میلان لەم وەرزەدا بە بێ لیاو بە سەرەتایەکی باش دەستی پێکردووە و دوای شەش هەفتە لە پلەی سێهەم دایە بە جیاوازی تەنها دوو خاڵ لەگەڵ ناپۆلی پێشەنگ.