
یاریگا –
چێڵسی هەوڵی جیددی بۆ گواستنەوەی ماڕک کاسادۆ، ئەستێرەی بارسێلۆنا دەستپێکردووە.
رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی ئامادەکاری کردووە بەبڕی 35 ملیۆن یۆرۆ گرێبەست لەگەڵ کاسادۆ واژۆ بکات.
لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، ئارسیناڵیش بەهۆی زۆربوونی پێکانی یاریزانانی هێڵی ناوەڕاست، دەیەوێت کاسادۆ بکاتە جەنگاوەرێکی دیکەی میکێل ئارتێتا.
لە هاوینی رابردوودا چێڵسی هەوڵی زۆری بۆ گواستنەوەی فێرمین لۆپێز، ئەستێرەی بارسێلۆنادا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.
کاسادۆ لەم وەرزەدا بەشێک نییە لە پلانە سەرەکییەکانی. هانزی فلیک، لە کۆی هەشت یاریی تەنیا یەک یاریی بە تەواوی کردووە.