
یاریگا –
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەفسانەی تۆپی پێ خەڵاتێكی دیكەی یەكێتیی تۆپی پێی پۆرتوگالی بردەوە.
شەوی رابردوو لە ئاهەنگێكی فێدراسیۆنی تۆپی پێی پۆرتوگال خەڵاتێكی تایبەت، بەهۆی كاروانە وەرزشییە نایابەكەی و ئەو دەستكەوتانەی بۆ ماوەی زیاتر لە دوو دەیە بەدەستیهێناوە، پێشكەشی كریستیانۆ رۆناڵدۆ كرا.
ئێستا دۆن لەگەڵ هەڵبژاردەكەیەتی و ئامادەكاری بۆ دوو یاریی داهاتووی پۆرتوگال بەرامبەر ئێرلەندا و هەنگاریا دەكات.
Orgulhoso por este reconhecimento especial. 22 anos de Seleção e continuo com a mesma paixão. Obrigado a todos os treinadores e companheiros que me ajudaram a chegar até aqui. Obrigado, @selecaoportugal! pic.twitter.com/dfo5fRQ4E2
— Cristiano Ronaldo (@Cristiano) October 7, 2025
لە دوای وەرگرتنی خەڵاتەكەی كریستیانۆ رۆناڵدۆ گوتی:
لە ماڵەكەمدا جامی زۆرم هەیە، بەڵام دەبێت ئەوە بڵێم كە ئەم خەڵاتە زۆر تایبەتە، پێش ئەوەی بێمە ئێرە لەگەڵ خۆم قسەمدەكرد و دەمگوت ئەم خەڵاتە چییە ئایا لە كۆتایی كاروانی وەرزشیتدا دەدرێت؟ هەستم بە دوودڵی كرد و دواتر گوتم ناكرێت وابێت، ئەم خەڵاتە شانازییەكی گەورەیە بۆ من، وەک كۆتایی كاروانی وەرزشیم نایبینم، بەڵكو درێژكراوەی ئەوەیە كە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا بەدەستم هێناوە.
بۆ ماوەی 22 ساڵە یاریی بۆ هەڵبژاردەی نیشتیمانی دەكەم، ئەمەش رەنگدانەوەی خولیای گەورەم بۆ نوێنەرایەتیكردنی وڵاتەكەم و بردنەوەی نازناوەكانە، زۆرجار دەمگوت ئەگەر لەدەستی مندا بووایە ئەوا تەنیا یاریكردنم بۆ هەڵبژاردەی پۆرتوگال هەڵدەبژارد.
هێشتا هەستدەكەم كە زۆر شتم هەیە پێشكەشی بكەم، بیر لە وازهێنان ناكەمەوە، دەمەوێت چەند ساڵێكی دیكە لە یاریكردن بەردەوام بم، بەڵام با راستگۆ بین نەک ساڵانێكی دوور و درێژ، هێشتا ئاستێكی باش پێشكەش دەكەم، یارمەتی یانەكەم و هەڵبژاردەكەم دەدەم، بۆچی بەردەوام نەبم؟ دڵنیام كە دەڕۆم و دواتر و لە خۆم رازیم بۆ ئەوەی پێشكەشم كردووە، چونكە هەموو شتێكم پێشكەشكرد و هەموو هەوڵێكی خۆمدا.
سوپاسی هەموو هاوڕێكانم دەكەم بۆ ئەو شتانەی لێیان فێر بووم، ئامانجمان بردنەوەی دوو یاریی داهاتوو گەیشتنە بە جامی جیهانی، دواتر دەبینین لە مۆندیالدا چی روودەدات، دەبێت سەرنجمان لەسەر ئێستا بێت، بەڵام هەنگاو بە هەنگاو بیر لە داهاتوو دەكەینەوە.
چاوەڕوان دەكرێت رۆژی 11 مانگ پۆرتوگال میوانداری ئێرلەندا بكات، لە میانی پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە جامی جیهانی.