ئیسپانیا
گوتی بۆ ئەستێرەیەکی ریاڵ مەدرید: تازە یانەکە جێبهێڵە

گوتی هێرناندێز ئەستێرەی پێشووی ریاڵ مەدرید ئامۆژگاری ئێندریک دەکات لە گواستنەوەی زستانەدا یانەکە جێبهێڵێت.
ئێندریک تازە لە پێکان گەڕاوەتەوە، بەڵام لەرووی جەستەیەوە ئامادەبێت یاخود نا ئەستەمە بتوانێت بەپێی پێویست بەشداری یارییەکان بکات.
گوتی بۆ دازن لە میانەی شیکاریی یارییەکاندا وتی
ئەگەر لە ئێستاوە تاوەکو مانگی 12 هیچ نەگۆڕێت ئەوا باشترین بژاردەی ئەوەیە کە بڕوات تاوەکو گەشە بکات، بۆ یاریزانێکی گەنج گرنگترین شت یاریکردنە تاوەکو بتوانێت پەرە بەخۆی بدات.
جگە لە گوتی، میدیاکانی ئیسپانیاش باسیان لەوە کردووە دوور نیە ئێندریک بە خواستن لە گواستنەوەی زستانەدا رووبکاتە یانەیەکی دیکە تاوەکو کۆتایی وەرز. لە ئێستادا هەریەک لە رۆدریگۆ، براهیم دیاز، گۆنزالۆ گارسیا لە پێش ئەوەوەن لە ریزی یاریزانە یەدەگەکان.